بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى هۆکارى دواکەوتنى کەرتى تەندرووستى ئێرانە

کۆمارى ئیسلامى هۆکارى دواکەوتنى کەرتى تەندرووستى ئێرانە
AvaToday caption
ئێران لە ٢٥ وڵاتی ئاسیای ناوەڕاست پلەى بیستەمى هەیە لە بوونى پزیشکی پسپۆڕ
posted onJuly 23, 2019
noبۆچوون

فەریدە ئولاد قباد نوێنەری تاران لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە: لە کاتێکدا سەرانەی پزیشک لە ئێران ١١ پزیشک بۆ دە هەزار کەسە، ئەو ئامارە لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ کەس بۆ هەر دە هەزار کەسە.

بە گووتەی قباد "پێنوێنی سەرانەی پزیشکانی پسپۆڕ لە ئێران بە جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە دۆخێکی باشدا نییە و لە کاتێکدا وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری تەندرووستیدا زیاتر لە ١٥ پزیشکیان بۆ ١٠ هەزار کەس هەیە ئەو ڕێژەیە لە ئێران ٥ پزیشک بۆ دەهەزار کەسە. لە وڵاتانی پێشکەوتوو ٦٠ بۆ ٨٠ لەسەدی دوکتورەکان پسپۆڕن کەچی ئەو ڕێژەیە لە ئێران ٤٠ لەسەدە".

نەخۆشخانە

ئێران لەبەشی ددان و دەرمانسازیش پزیشکى کەمە

ئەو نوێنەرەی کۆماری ئیسلامی لە پەرلەمانی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە هەلومەرجی بواری پزیشکی ئێران گووتی: دۆخی هێزی مرۆیی ئێمە لە بەشەکانی دیکەی پزیشکی وەک پزیشکی ددان و پزیشکى دەرمانسازى بە جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی دیکە باش نییە و لە کاتێکدا سەرانەی ئەو جۆرە پزیشکانە لە وڵاتانی پێشکەوتوو ٧٠%ـیە بۆ ١٠٠ کەس، کەچى ئەو ڕێژەیە لە ئێران ٣٣%ـە بۆ هەر ١٠٠ کەس.

دکتۆرررر

ئێران پێویستی بە ٢٣٠ هەزار پزیشکە

ئولاد قوباد بە ئاماژەدان بە کەمبوونی پزیشکانی پسپۆڕ لە ئێران باسى لەوە کرد، بۆ گەیشتن بە سەرانەی باش لە بواری پزیشکی، ئێران پێویستی بە ٢٣٠ هەزار پزیشکە کە سرنجدان بەوەی کاردکردنی هەر پزیشکێک دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ٢ کەسی دیکە و بەمەش ٧٠٠ هەزار هەلی کار درووست دەبێت.