بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆریای باشوور بە مەبەستی لە دوو بۆمبهاوێژی ڕووسی دا

کۆریای باشوور بە مەبەستی لە دوو بۆمبهاوێژی ڕووسی دا
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2019
noبۆچوون

وەزارەتی بەرگری ڕووسیە، هەوڵی کۆریای باشووری بۆ تەقەکردن لە بۆمبهاوێژەکانی ئەو وڵاتە بە نابەرپرسانە زانیوە و گووتویەتی: سنووری ئاسمانی کۆریای باشوورمان پێشێل نەکردووە و فرۆکە شەڕکەرەکانی کۆریای باشوور بێهۆ تەقەیان لە بۆمبهاوێژە ڕووسییەکان کردووە.

بە گووتەی دەوڵەتی ڕووسیە فرۆکەوانی فرۆکە شەڕکەرەکانی کۆریای باشوور بە بێ ئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی بە فرۆکە ڕووسییەکانەوە بکەن، بە ئامانجی هۆشدارکردنەوە تەقەیان لێکردوون. مۆسکۆ ڕایگەیاندووە بە زوویی کاردانەوەیەکی گوونجاوی لەو بارەوە دەبێت.

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیە ڕایانگەیاندووە دوو فرۆکەی جۆری ئێف شازدە، سەر بە هێزی ئاسمانی کۆریای باشوور بە شێوەیەکی زۆر نا پسپۆرانە ڕووبەڕووی بۆمبهاوێژەکانی ڕووسیە بوونەتەوە. بە گووتەی ڕووسیە ئەوە یەکەمین جار نییە هێزی ئاسمانی کۆریای باشووربە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و قسەکردنی تەلەفۆنی دژی فڕۆکەکانی ڕووسیە کاردانەوەی خۆیان نیشان دەدەن.

کاتژمێرێک پێش لە کاردانەوەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور ڕایانگەیاند، دوو فرۆکەی شەڕکەری ڕووسیە سنووری ئاسمانی کۆریای باشووریان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێشێل کردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور، سێئۆل فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی ناردووە بۆ ئەو ناوچەیە و لە ئەنجامدا بە مەبەستی وشیارکردنەوە، تەقەیان لە فڕۆکە ڕووسیەکان کردووە. وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوورلە ڕاپۆڕتەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە لانیکەم یەکێک لە بۆمبهاوێژەکانی ڕووسیە بۆ ماوەی سێ خوولەک لە ئاسمانی کۆریای باشوور سووڕاوەتەوە.

دەوڵەتی کۆریای باشوور لە ڕوونکردنەوەی ئەو ڕووداوەدا رایگەیاندووە جگە لە بۆمبهاوێژە ڕووسییەکان، فڕۆکەیەکی شەڕکەری چینیش هاتووەتە ئاسمانی ئەو وڵاتە.