بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپاى پاسداران لە دزیی دەریاییەوە بۆ دزى مەڕوماڵات

سوپاى پاسداران لە دزیی دەریاییەوە بۆ دزى مەڕوماڵات
AvaToday caption
posted onJuly 21, 2019
noبۆچوون

▫️دەسبەسەرداگرتنی ۱۱ شوانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە. ▫️هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی پیرانشار ۱۱ شوانی خەڵکی باشووری کوردستانیان دەسبەسەرکردووە.

▫️بەپێ سەرچاوەی مافی مرۆڤی هەنگا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ۳۰ی پووشپەڕ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری حاجی عۆمران لە شوێنێک بە نێوی ئاڵانە ۱۱ هاووڵاتی خەڵکی شارۆچکەی هەریر سەر بە شاری سۆرانیان دەسبەسەرکردووە کە خەریکی لەوڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان بوونە.

▫️هەروەها بەپێ هەواڵە زانراوەکان هێزەکانی سوپای پاسداران هاوکات دەستیان بەسەر ٤۰۰ مەڕی ئەم کەسانە گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. ▫️شایانی باسە ئەم کەسانە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دەسبەسەرکراون.