بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا تورکیاى سزا دا

ئەمریکا تورکیاى سزا دا
AvaToday caption
posted onJuly 18, 2019
noبۆچوون

هەواڵدەری ڕۆیتەزر لە زمان ئالێن لۆرد کە یەکێک لە جێگرەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە ڕایگەیاندووە، وڵاتانی بەشدار لە پڕۆژەی ئێف ٣٥ لەگەڵ ئەمریکا هاوڕان سەبارەت بە لادانی تورکیە لەم پڕۆژەیە.

بە گووتەی لۆرد، ئەمریکا ٥٠٠ هەتا ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ گۆڕینی هێڵی بەرهەمهێنانی ماتۆڕی ئێف ٣٥ تەرخان کردووە. ئەو بڕیارە دوای وەرگرتنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی لە لایەن تورکیە پەسەند کراوە. ئەمریکا پێشتر هەڕەشەی لە تورکییە کردبوو لە ئەگەری کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ گەمارۆ دەخاتە سەر ئەو وڵاتە.

دۆنالد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ئەمریکا و تورکیە کەوتوونەتە دۆخێکی دژوارەوە و ئەوە دادپەروەرانە نییە. بە گووتەی ترامپ ئەوەیکە ئێوە " تورکیە" بچن و موشەکی ڕووسیە بکڕن و ئێمە ئیزنی ئەوەمان نەبێ بە میلیارد دۆلار چەک بە ئێوە بفرۆشین، هەلومەرجێکی دادپەروەرانە نییە.

وەزارەتی بەرگری تورکیە ڕۆژی ٢١ پووشپەڕ جەختی لەوە کردەوە یەکەمین وەجبەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە ڕووسیە وەرگرتووە. مارک ئێسپێر، سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری لە دوایین دیداری خۆی لەگەڵ ناتۆ گووتبوی: ئەگەر تورکیە بیهەوێ درێژە بە کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیە بدات، ئەمریکا فرۆکەی شەڕکەری ئیف ٣٥ ڕادەستی تورکیە ناکات.

واشنتۆن هەرەشەی کردووە لەسەر بنەمای "یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دووژمنەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی گەمارۆ" کە پێش بە کڕینی چەکی زۆر لە ڕووسیە دەگرێت، گەمارۆ دەخاتە سەر تورکیە.

ئەمریکا پێشنیاری کڕینی سیستەمی مووشەکی پاتریۆتی لە جێگەی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی کردبوو، بەڵام تورکیە ئەمەی قەبووڵ نەکرد.