بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خامنەیی بۆ ئەوروپا: ئێوە ڕوودارن و بەڵێنەکانتان جێبەجێ نەکرد

خامنەیی بۆ ئەوروپا: ئێوە ڕوودارن و بەڵێنەکانتان جێبەجێ نەکرد
AvaToday caption
posted onJuly 16, 2019
noبۆچوون

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ پووشپەڕ لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پێشنوێژانی هەینی ئێران، بە وەبەرچاوگرتنى قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمەڕ جێبەجێنەبوونی بەڵێنی وڵاتانی ئەوروپایی گووتی: هۆکاری مانەوەى کێشەکان لە پرسەکانی نێوان ئێمە و ئەوروپا، بۆ لوتبەرزی ئەوان دەگەڕێتەوە.

خامنەیی وێرای ئەوەی جەختی لەوە کردەوە پێویستە لە بەرامبەر لوتبەرزی ئەوروپاییەکان بوەسەتنەوە، گووتی: بە کەمکردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان لە لایەن ئێران، لایەنە ئەوروپاییەکان پتر بۆلای ئێمە هەنگاو دەنێن. ڕێبەری ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی وڵاتەکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووی کردە وڵاتانی ئەوروپایی و گووتی: ڕوودارینە، ئیوە ١١ بەڵێنی خۆتان جێبەجێ نەکرد، ئێمە تازە دەستمان پێ کردووە و درێژە دەدەین بە کەمکردنەوەی بەڵێنەکانمان و ئەو ڕەوتەش درێژەی دەبێت.

خامنەیی بە ئاماژەدان بەوەی ئێران لەسەردەمی بەرجامدا زیاتر لە ناوەرۆکی بەرجام بەڵێنی بەجێهێناوە، چاوەڕوانی ئەوروپاییەکانی بە زیادە لە ئاست ناودێر کرد.

ڕێبەری ئێران لە ڕوونکردنەوەی "چاوەڕوانی زێدە لە ئاستی لایەنی ئەوروپایی"، ئاماژەی بە ڕاگرتنی کەشتی ئێران لە جەبەل تارق کرد و گووتی: بەریتانیای پیس دزی دەریایی دەکات و کەشتی ئێمە دەدزێت، تاوان دەکات و سیمای یاسایی پێ دەدات.

خامنەیی لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: کۆماری ئیسلامی دووژمنکارییەکان بێ وڵام ناهێڵێتەوە.