بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ئێران: دڵنیایی بدەن و نەوتهەڵگرەکە وەرگرنەوە!

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ئێران: دڵنیایی بدەن و نەوتهەڵگرەکە وەرگرنەوە!
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2019
noبۆچوون

پاش دەسبەسەرداگرتنی گەورە نەوتهەڵگری ئێرانی بەهۆی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەمەبەستی هاسانکاری بۆ ئازادکردنی ئەم نەوتهەڵگرە گوتی دەبێ ئێران دڵنیایی بدات کە نەوتهەڵگرەکە بەرەو سووریا ناڕوات.

جێرمی هانت ڕۆژی یەکشەمە ۲۳ی پووشپەڕ لە چەند تویتێکدا ئاماژە بە وتووێژی خۆی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف نووسی "ئەگەر دڵنیا ببینەوە کە ئەم نەوتهەڵگرە لەدوای ئازادبوونی بەرەو سووریا ناڕوات، پاش تێپەڕکردنی پڕۆسەکانی لە دەزگای دادوەری جەبەل تارق، بەریتانیا بۆ ئازادکردنی ئەم نەوتەڵگرە هاسانکاری دەکا."

جەبەل تارق حەفتەی ڕابردوو دەستی بەسەر نەوتهەڵگری ئێرانی بەنێوی گریس ۱ داگرتبوو. بەرپرسانی ئەم ناوچە ڕایانگەیاندبوو کە بەڵگەی پتەویان پێیە کە پیشان دەدا ئەم کەشتییە بەرەو سووریا دەڕۆیشت. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەرەها لەم تویتانە باسی لە وتووێژی خۆی لەگەڵ فابین پیکادرۆ، سەرۆکی دەوڵەتی خۆجێی جەبەل تارق لەمەڕ نەوتهەڵگری گریس ۱ کردووە.

پێشتر ڕۆیتەرز گوتبووی کە بەرپرسانی جەبەل تارق ڕایگەیاندووە کە بڕیاری دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی گریس ۱ سەربەخۆیانە و لەلایەن بەرپرسانی ئەم ناوچەوە دراوە و لەسەر داوای وڵاتانی دیکە نەبووە.