بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەسەڵاتی ترامپ بۆ هێرشی سەربازی سەر ئێران، سنووردارە

دەسەڵاتی ترامپ بۆ هێرشی سەربازی سەر ئێران، سنووردارە
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2019
noبۆچوون

کۆنگرەی ئەمریکا دەسەڵاتی سەرکۆماری لەمەڕ هێرشکردنە سەر ئێران، سنووردار کردەوە، ئەم سنوورداریەتییە بەرپەرچدانەوەی کردەوەکانی ڕژێمی ئێران ناگرێتەوە.

 

دوو حەفتە پاش شکستی دیموکراتەکان لە سێنای ئەمریکا بۆ پەسەندکردنی گەڵاڵەیێک کە دۆناڵد ترامپی ناچار بە وەرگرتنی ڕێگەپێدان لە کۆنگرە بۆ هێرشی سەربازی سەر ئێران دەکرد، پەڕلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ئەم گەڵاڵەیان پەسەند کرد.

پەڕلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ۲۱ی پووشپەڕ، لە درێژەی مادە جۆراوجۆرەکانی بوودجەی ساڵانەی بەرگری ئەم وڵاتە، گەڵاڵەیێکی چاکسازی پێشنیارکراوی خستە دەنگدانەوە کە بەپێ ئەو گەڵاڵەیە دابینکردنی بەشی ماڵی کردەوەی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران قەدەغە کراوە، مەگەر ئەوەی کە کۆنگرە ڕاگەیاندنی شەڕ یان ڕێگەپێدانێکی یاسایی دیاریکراوی دیکەی لەم بوارەدا پەسەند بکات.

ئەم یاسایە، حاڵەتەکانی بەرگری لە ئەمریکا و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا ناگرێتەوە. ئەم پێشنیارە بە ۲٥۱ دەنگی ئەرێ و ۱۷۰ دەنگی نا، لە پەڕلەمانی نوێنەران پەسەند کرا.

ئەم گەڵاڵە چاکسازییە، دوو ئەندامی کۆماریخوازی پەڕلەمان پێشنیاریان کردبوو. وخانا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و مت گیتس لە ویلایەتی فلۆریدایە کە لە هاوپەیمانانی ترامپ لە پەڕلەماندان.

sensat