بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هیجری: ئەوروپییەکان پێداگری لەسەر گۆڕینی ڕژیمێک دەکەن کە ناگۆڕێت

هیجری: ئەوروپییەکان پێداگری لەسەر گۆڕینی ڕژیمێک دەکەن کە ناگۆڕێت
AvaToday caption
posted onJuly 10, 2019
noبۆچوون

 

لە یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە بڕۆکسێلی پایتەختی وڵاتی بلژیک و لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوە چوو، مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی ئەو حیزبە ڕایەگەیاند "لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپایی پێداگری لەسەر گۆڕینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی دەکەن کە ئەو ڕژیمە قابیلی گۆڕان نییە".

 

بە گووتەی هیجری، گۆڕان لە دەرەوە کە ئەمریکا و ئەوروپا هەوڵی بۆ دەدەن و ڕێفۆرم لە ئێران کە ڕێفۆرمخوازەکان ساڵانێکە کاری بۆ دەکەن، پشت و ڕووی سیاسەتێکن کە تا ئێستا لە خزمەت بەردەوامی دەسەڵاتداری ڕژیم و هاندانی پێداگریکردن لە سیاسەتەکانی لە ناوخۆی ئێران بووە.

لە درێژەی قسەکانیدا لێپرسراوی گشتی حدکا ڕایگەیاند، ئەوانەی پێداگری لەسەر گۆڕینی ڕەفتاری رژیمی ئێران دەکەنەوە، ئەو ڕژیمەیان نەناسیوە، چوونکە ئەگەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ڕەفتارەکانی لە دەرەوە بگۆڕێت ئیدی شتێک بە ناوی کۆماری ئیسلامی بەو تایبەتمەندییەی کە خۆیانی پێ پێناسە دەکەن نامێنێ. کۆماری ئیسلامی لەو ڕاستییە حاڵی بووە بۆیە ئامادەش نابێت قبوڵی گۆران بکات و تێچووەکەشی هەرچی بێت ئامادەیە بیدات، هەر وەک ئێستاش کە داویەتی.