بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تاکتیکی فریو و باج وەرگرتنی ئێران گەمارۆکان هەڵناوەشێنێتەوە!

تاکتیکی فریو و باج وەرگرتنی ئێران گەمارۆکان هەڵناوەشێنێتەوە!
AvaToday caption
posted onJuly 10, 2019
noبۆچوون

 

کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی دەنگدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەسەر داوای ئەمریکا دەستی پێ کردووە و بڕیارە لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانەکانی ئێران لە مەڕ پێشلکردنی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە بکرێت.

 

پێش لە دەسپێکردنی ئەم کۆبوونەوەیە، نوێنەری ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتی کە تاکتیکی فریو و باج وەرگرتن لەلایەن ئێرانەوە گەمارۆکان هەڵناوەشێنێتەوە.

پێشتر نوێنەری ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی گوتبووی کە تەنیا شتێک کە ئێران دەیهەوێ ئەوەیە کە لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی بەرجام بەڵێنییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن. هەروەها گوتبووی ئامانجی ئێران پاراستنی ڕێککەوتنەکەیە و ئەوەی تا ئێستا کردوویە بەو مەرجەی لایەنەکانی دیکە بەڵێنییەکانیان جێبەجێ بکەن، خێرا هەڵدەوەشێتەوە.

ئەنجومەنی دەنگدەران مافی حۆکمدان لەسەر تاوان و پێشلکردنی بەڵێنییەکان لەلایەن وڵاتانی بەشدار لە پەیمانی قەدەغەکردنی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمییان هەیە.