بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێ حیزبوڵایی خرانە لیستی تیرۆرەوە

سێ حیزبوڵایی خرانە لیستی تیرۆرەوە
AvaToday caption
posted onJuly 9, 2019
noبۆچوون

 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند ٣ کەسی لوبنانی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان خستە لیستی تیرۆر. ئەمین شێری و محەمەد حەسەن رەعد دوو کەس لەو ئەندامانەی حزبوڵان کە ئەندام پەرلەمانی لوبنان و هەروەها وافیق سەفا کە یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی حیزبوڵا ئەو سێ کەسەن کە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

 

بە پێی ڕاگەیاندروەکەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا "حیزبوڵا بە مەبەستی پەرەپێدان بە تیرۆریزم  و هەروەها هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران کەڵک لە ئەندامەکانی لە پەرلەمانی لوبنان وەردەگرێت. حیزبوڵا هەروەها سەقامگیرەی ئابوری و ئەمنیەتی لوبنان و ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە".

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە  بەردەام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دەوڵەتی لوبنان. لە بەشێکی دیکەیدا ئاماژە بەوە کراوە ئەمین شێری و محەمەد حەسەن وەعد کەڵکیان لە پۆستی خۆیان وەک ئەندام پەرلەمان بە قازانجی سیاسەتەکانی حیزوڵا وەرگرتووە.

کەسی سێهەم واتە وافیق سەفا کە ئەندامهێزە ئەمنیەکانی لوبنان و سەرۆکی دەزگای ئەمنیەتی حیزبوڵایە لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی حەسەن نەسروڵادایە. بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خەزێنەداری وافێق سەفا کەڵکی لە پۆستی خۆی بۆ کاری قاچاغی وەرگرتووە. چەک و مووشەک.