بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چیتر مۆرى ئێرانى ناکەوێتە سەر پاسپۆڕتى گەشتیاران

چیتر مۆرى ئێرانى ناکەوێتە سەر پاسپۆڕتى گەشتیاران
AvaToday caption
posted onJuly 8, 2019
noبۆچوون

 

ساڵی ۱۳۹۷ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، مۆری هاتوچۆی بۆ ئێرانی لە پاسپۆرتی هاووڵاتیانی بیانی سڕییەوە. دوو حەوتەی پێشتریش سەرکۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن ڕۆحانی ئەم گەڵاڵەی پەسەندکرد.

 

بەڵام پاسپۆرتی سپی و بەبێ پێناسە و مۆری چوونە نێو ئێران، لە ناوەندە جۆراوجۆرەکان بە دژواری قەبووڵ دەکرێت. بەوتەی لێکۆڵەرانی مافی نێونەتەوەیی ئەمە بەدەر لە نەریتە نێونەتەوەییەکانە و ڕێخۆشکەرە بۆ هاتنی قاچاخچی و تاوانبارانی نێونەتەوەیی بۆ نێو ئێران.

غەفوور شەیخی کۆمەڵناس، سەبارەت بەمە گوتوویەتی: ئەم یاسایە شرۆڤەیێکی سادەیە بۆ ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی یاساغکراوە و بە سانسۆرکردنی نێوی ئێران لەبری ڕاکشانی گەشتیار لە کەناڵێکی دروستەوە، وەرینی گەشتیاری لێدەکەوێتەوە چۆن ئەوان لە قوناغی یەکەم ڕووبەڕووی وڵاتێک بە دۆخێکی تەنگەتاو دەبنەوە.

ئەم یاسایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى یاسای "بۆن"ی ئەمریکا پەسەند کراوە کە تیایدا هاتووە "کەسانێک کە لە پاسپۆرتەکانیان مۆری ئێران، کوریای باکوور و سووریای و چەند وڵاتیتری لێبێت، کاتی سەفەر بۆ ئەمریکا تووشی کێشە دەبن".