بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژرانى دەیان ئەفغانى بە دەستى تاڵیبان

کوژرانى دەیان ئەفغانى بە دەستى تاڵیبان
AvaToday caption
posted onJuly 7, 2019
noبۆچوون

 

بە گووتەی بەرپرسانی ئەفغانستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ پووشپەڕ تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکى مینڕێژکراو لە نیزیک بارەگایەکی ئەمنی لە ناوچەی شامیر سەر بە شاری غەزنی، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لەو بارەوە ڕایگەیاندووە هەشت کەس لە ‌هێزە ئەمنییەکان و چوار کەسی سڤیل کوژراون. لە لایەکی دیکە ئاسۆشیتدپرێس ئاماری قوربانیانی بە ٣ کوژراو و ٧٢ بریندار بڵاو کردووەتەوە. هەواڵدەری ئاڵمانیش لە زمان نووسینگەی والی غەزنی نووسیویەتی لەو تەقینەوەدا لانیکەم شەش کەس کووژراون و زیاتر لە ٩٦ کەسی دیکە برینداربوون کە زیاتر لە ٤٣ کەسیان منداڵن.

هەر لەمەڕ ئەو تەقینەوەیە، هەواڵنێرە خۆجەییەکانی ئەفغانستان باس لە کوژرانی دە کەس و برینداربوونی ١٥٠ کەسی دیکە دەکەن. حەسەن ڕەزا یۆسفی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ویلایەتی غەزنی دەڵێ "ئامانج لەو هێرشە، ناوەندی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە غەزنی بووە".

تالیباننن

تاڵیبان هێرشەکەی بە ئەستۆ گرت

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان ئاشکرای کرد ئەو هێرشە لە لایەن گرووپی تاڵیبانەوە ئەنجام دراوە و بانگەشەی ئەوەی کرد بە هۆی هێرشەکە چەند کەس لە هێزەکانی دەوڵەت کوژراون.

هێرشی ئەوڕۆی تاڵیبان لەکاتێکدایە دانوستانی دوو ڕۆژەی تایبەت بە ئاشتی لە ئەفغانستان کە نوێنەرانی تاڵیبانیش تێیدا بەشدارن لە شاری دۆحە بەڕێوە دەچێت. بە گووتە هەواڵدەری ئاڵمان. لەو دانوستانەدا ٦٠ کەس بە نوێنەرایەتی گرووپی تاڵیبان، سیاسەتوانانی ئەفغانستان و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو وڵاتە سەرقاڵی وتووێژن.