بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پێشنوێژی تاران: ئەمریکا هێرشمان بکاتە سەر، هێرش دەکەینە سەر وزەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل

پێشنوێژی تاران: ئەمریکا هێرشمان بکاتە سەر، هێرش دەکەینە سەر وزەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل
AvaToday caption
posted onJuly 6, 2019
noبۆچوون

 

شێخ مەوەحدی کرمانی، پێشنوێژی هەینی تاران لە لێدوانێکی هاندەرانەدا گووتویەتی: ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، کۆماری ئیسلامی دەتوانێ هێرش بکاتە سەر ناوچەی دیمۆنا و بە گووتەی ناوبراو لەو حاڵەتەدا "ئیسرائیل بە بۆمبەکانی خۆی ٢٠٠ جار وێران دەکرێت".

 

ئەو قسانەی شێخ موەحدی کرمانی لە هەواڵدەری فارس و دواتر لە زمان هەمان سەرچاوە، چەندین سەرچاوە و هەواڵدەری دیکەی سەر بە کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردەوە. لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک میدیای دیکە بە ڕواڵەت هەلومەرجی ئێرانیان دەرک کردووە و زانیویانە ئەو جۆرە لێدوانانە دۆسیەی هەڕەشەکانی ئێران گەورەتر دەکات، هەر بۆیە سڕیویانەتەوە.

خاڵی جێگەی سرنج ئەوەیە کە موەحدی چەند جار گووتویەتی وڵاتی ئیسرائیل و خاکی ئیسرائیل. ئەوە یەکەمین پێهەڵپڕژانی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل نییە. موجەتەبا زی النور کە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانە، حەوتووی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو بێتوو ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، تەمەنی ئیسرائیل نیو ساعەت ناخایەنێت.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل حەوتووی ڕابردوو وێڕای گووتنی ئەوەی وڵاتەکەی بە ئەگەری زۆر بەشداری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبێیت گووتبوی: لەو شەڕەدا ئێران هیچ شانسێکی نییە.

لیدى

سیناتۆر لیندزی گراهام، پلەبەرزترین سیمای جیهانە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گووتبوی لە ڕۆژی یەکشەممە شازدەی پووشپەڕەوە کە ئێران دەست پێ بکات بە پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر لە ٣.٦٧ لەسەد، دەچینە ناو قۆناغی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەویش بە هۆکاری ئەوەی هێڵە سورەکانی ئیسرائیل ئیدی لەو ڕۆژەڕا دەبەزێندرێن.

بەرپرسانی ئێران کە بە قسەکردنەکانیان ئیسرائیل دەوروژێنن و یاخود بە هەنگاوی وەک پیتاندنی یۆرانیۆم بە خەستی زۆرتر، بە کردەوە بانگهێشتنامەی دەستپێکردنی شەڕ بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا دەنێرن، بۆ ئەوەی بیانووی پێویست بۆ ناکارامەیی خۆیان لە هەموو بوارێکدا بەدەست بێنن، هیچکات باسیان لەوە نەکردووە لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ ئیسرائیل، ئاخۆ ئیسرائیل دەست لەسەر دەست دادەنێ؟ بەڕاستی ئەو وڵاتە کە بە پێی خودی قسەی کاربەدەستانی ئێرانی زیاتر لە ٢٠٠ کڵاوەی ئەتۆمی هەیە ئەگەر مەترسییەک لەسەر خۆی ببینێت، ئاخۆ کەڵک لەو تەکنۆلۆژییە وەرناگرێت؟  لەو حاڵەتەدا ئاخۆ ئەوە ئێرانە لەناو دەچێت یاخود ئیسرائیل کە هاوپەیمانی ستراتژیکی ئەمریکا و ڕۆژئاوایە؟ لە وەها حاڵەتێکدا حزبوڵلا، حەماس و جەهادی ئیسلامی فەلەستینی دەمێننەوە بەرگری لە کۆماری ئیسلامی بکەن؟