بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاوکاری نوێی پارێزەرانی بەرجام؛ تریتا پارسی و گرووپی جۆرج سوروس و برایانی کۆخ

هاوکاری نوێ پارێزەرانی بەرجام؛ تریتا پارسی و گرووپی جۆرج سوروس و برایانی کۆخ
هەواڵدەرى واشنتۆن ئێگزماینێر، شەمە ۱٥ی پووشپەڕ هەواڵی هاوکاری نوێی پارێزەرانی پێشووی بەرجام، تریتا پارسی لەگەڵ گرووپی جۆرج سوروس و برایانی کۆخی ڕاگەیاند.
posted onJuly 6, 2019
noبۆچوون

 

بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، لەپێناو ئەم هاوکارییە، خانوویێکی ئەندێشەی نوێ لە واشنتۆن، لەلایەن چارێلز کۆخ و جۆرج سوروس لایەنگری قۆڵی چەپ،رێک خراوە کە کەسانێک وەک تریتا پارسی لە تەنێشت مامۆستای زانکۆی کۆلۆمبیا، ستێفان ورتێهمایم، ئێلی کلیفتۆن، یەکێک لە چالاکانی ئاشتیخوازی دامەزراوەی کارنگی و ڕاوێژکاری سێناتۆر بێرنی سێندێرز، سۆزان دیماگیو، کۆلنێلی خانوونشینکراو و مامۆستای پێشووی زانکۆی بۆستۆن و ئەندرو بجوویچ ئەندامی ئەم خانووەن.

 

واشنتۆن ئێگزماینێر، تریتا پارسیی وەک رێکخەری ئەنجومەنی ئێرانییەکانی ئەمریکا و یەک لە پارێزەرانی ڕێککەوتەناوکییەکەی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان، ناساندووە و بۆ بیراننەوە گوتوویە کە تریتا پارسی بەردەوام ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە کە دەیگوت نایاک بەنێوی ئێرانەوە چالاکی کردووە.

بۆ ناساندنی ئەم خانووی ئەندێشەش جەختی کردووە کە ئامانج لەوە، هەوڵدان بۆ گۆڕینی سیاسەتە ناسێنراوەکانی ئەمریکا و بەرەو پێشبردنی ڕەوتێکی جیاواز و دوورکردنەوەی ئەمریکا لە دەستێوەردان لە هەرشوێنێکی جیهاندایە.

واشنتۆن ئێگزماینێر هەروەها گوتوویە کە سۆزان دیماگیو لە بەرگری لە هەنگاوەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و تێپەڕاندنی ئاستی ڕێگەپێدراوی کردووە و وەک هەڵکەوتەکانی بڕیاری ئەمریکای زانیوە بۆ کشانەوەی لە ڕێککەوتنەناوکییەکە.

پێشتریش بۆستۆن گلۆب نووسیبووی کە خانووی ئەندێشەی نوێ لە واشنتۆن بە ڕێکخەری تریتا پارسی بۆ پەرەپێدان بە دیپلۆماسی پارێز لەبری هەڕەشە وگەمارۆ و شەڕڕێکدەخرێت و ئاغەی پارسی گوتوویە کە ئەم بیرۆکە، پڕۆژەیێکی گەورەیە.

چالاکی کردەیی ئەم خانووی ئەندێشەیە، پێدەچێ لە سپتامبری ئەمساڵەو دەسپێبکا.

بەوتەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەم خانووی ئەندێشەیە، بەنێوی جان کوینزی ئادامز، شەشەمین سەرکۆماری ئەمریکا لە ساڵانی ۱٨۲٥ تا ۱٨۲۹ی زایینی، "دامەزراوەی کوینزی بۆ دیپلۆماسی بەرپرسیارانە" نێونرا. باوکی جان کوینزی ئادامزیش بەنێوی جان ئادامز، دووەمین سەرکۆماری ئەمریکا پاش جۆرج واشنتۆن بوو. ئادامزی باب و کوڕ وەک دوو سەرکۆماری لایق لە مێژووی ئەمریکا ناسێنراون کە ئادامزی باوک لە ڕێگای دانوسانی درێژماوە لەگەڵ فەڕانسە، پێشی بە شەڕی ئەم دوو وڵاتە لە دوایین ساڵەکانی سەدەی ۱۷ی زایینی گرت.

زانیارییەکی تەواو لەسەر ئەو بڕەپارەیە نییە کە لەلایەن خاوەنانی سەرمایەوە، وەک جۆرج سوروس و چارێلز کۆخ لە خانووی ئەندێشەیێک کە بیرۆکەکەی هی ئاغەی پارسی بووە، سەرمایەگوزاری کراوە.

لەکاتێکدا سیاسەتی ئێستای دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرکۆماری دۆناڵد ترامپ دژی ڕێککەوتنەناوکییەکە و ڕێگەنەهاتن لە ئاست سیاسەتەکانی ئێران لەمەڕ ناوچەکە وجیهانە، ڕێکخستنی خانووی ئەندێشەیێکی نوێ لەلایەن پارێزەرانی پێشووی بەرجام لە پایتەختی ئەمریکا، پیشاندەری دێمۆکراسییەکی بەهێز و بناغەدارە لە ئەمریکا.