بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٤ چالاکی سیاسی و مەدەنی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی دەکەن

١٤ چالاکی سیاسی و مەدەنی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی دەکەن
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژی سێشەمە ٢١ جۆزەردان ١٤ چالاکی سیاسی و مەدەنی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان کرد عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەست لە کار بکێشێتەوە.

 

ئەو کەسانەی ئەو ڕاگەیەندراوەیان واژۆ کردووە بە پێداگری لە وەلانانی هەوڵی ئاشتیخوازانە داوایان لە خەڵک و چالاکان و بیرمەندانی دڵسۆز کردووە بە بوێری بێنە مەیدان و وێڕای داواکردنی درووست کردنی گۆڕان لە یاسای بنەڕەتیدا داوا بکەن ڕێبەری ئێران کە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دەسەڵاتەکانی زیاد دەبێ، دەست لەکار بکێشێتەوە.

واژووکەرانی ئەو ڕاگەیەندراوە بریتین لە: موحەمەد نوری زاد، دوکتور عەلی مەلەکی، موهەندیس هاشمی خواستار، گەوهەر ئیشقی" دایکی سەتار بەهەشتی"، عەباس واحیدیان شارودی، حوریە فەرەج زادە، کەمال جەعفەر یەزدی، محەمەد مەهدەوی فەر، جەواد لەعل محەمەدی، ڕزا مهرگان، محەمەد ڕەزا بەیات، محەمەد کەریم بەیگی، زەرتەشت ئەحمەد ڕاغب و محەمەد حوسێن سپێهری.