بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئازار و ئەزیەتی زیندانیانى حەوت تەپە و بنەماڵەکانیان لە لایەن دادوەری ئێران

ئازار و ئەزیەتی زیندانیانى حەوت تەپە و بنەماڵەکانیان لە لایەن دادوەری ئێران
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noبۆچوون

 

ناسری سەرپەرشتی دادسەرای ئەوین لە تاران سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن لقی حەوتی لێپرسینەوە بۆ دەسبەسەرکراوانی حەوت تەپە بارمتەی قورس دیاریکراوە، بەڵام گۆڕینەوەی حۆکمی دەسبەسەرکردن بۆ دانانی بارمتە واژۆ ناکا.

 

ناسری ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای بارمتەی قورسی یەک ملیاری بۆ هەندێ لە دەسبەسەرکراوان، بەڵام لەگەڵ ئازادی کاتی دەسبەسەرکراوان نییە و بەدوای دەستوور و فەرمانی وەزارەتی ئیتلاعات کەوتووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانی بەخشی، قۆلیان، ئەمیرقۆلی، ئەڵاهیاری و محەمەدیفەر چ بەشێوەی بەکۆمەڵ و چ بەشیوەیی تاکەیی، بەڵام بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگه دەسبەسەرکراوان تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیان لە زیندان ڕابگیردرێن.

هەندێ لەم بنەماڵانە چەندین جار ڕێگای مەترسیداری و پڕکێشەی تاران ـ خووزستانیان پێواوە تا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ناسری یان داواکاری گشتی ببێت بەڵام هیچکام لە بەرپرسانی دادوەری گرنگییان بە داواکاری ئەوان نەداوە و تەنیا پێیان گوتوونە کە داواکاری خۆیان لەسەر کاغەز بنووسن، بەڵام تا ئێستا گرنگییان بەو نووسراوەکانیش نەداوە.