بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا: گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران باشترین چارەیە

ئەمریکا: گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران باشترین چارەیە
AvaToday caption
posted onJune 11, 2019
noبۆچوون

 

مۆرگان ئۆرتێگاس، وتەبێژی وەارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە ئەو ڕێککەوتنە نوێیە دەبێ هەموو لایەنێکی هەڕەشەکانی ئێران بگرێتەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە قسەکانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە گووتبوی تەنیا ڕێگەی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە وەستانی شەڕی ئابو،ری ئەمریکایە دژی ئێران، جەختی لەوە کردەوە ئەمریکا ناکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو قسانە.

مۆرگان ئۆرتێگاس لەو بارەوە گووتی: دوو حاڵەت هەیە، یان ئەوەتا ئێران وەک وڵاتێکی ئاساییی هەڵسوکەوت دەکات، یاخود بە چاوی خۆیان دەبینن ئابو،رییەکەیان بەرەو داڕمان دەچێت. سەبارەت بە هەنگاوی ئێران بۆ کشانەوەی بەرتەسک لە بەرجام گووتی: هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران هەنگاونانە بە ئاراستەیەکی هەڵە. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هایکۆماس گووتبوی: تەنیا ڕێگەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان ڕاگرتنی شەڕی ئابوری ئەمریکایە لە دژی ئێران. ناکرێ پێمان وابێ شەڕی ئابووری لە دژی خەڵکی ئێران لە ئارادابێ و ئەو کەسانەی کە هۆکاری هەڵایساندنی ئەو شەڕەن لە ئارامی دابن.

usa and iran

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا و دوای ئەوەی واشنتۆن لێخۆشبوونی کاتی ئەو وڵاتانە کە نەوت لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن هەڵوەشاندەوە، پەرەی هەستاند. دەوڵەتی ئێران لە ساڵظۆژی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند ئاستی دەرەوەستی بە خاڵەکانی ڕێککەوتنی بەرجام کەم دەکاتەوە.

یوکیا ئامانۆ سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کردۆتەوە و مەزەندە دەکرێت تا کۆتایی مانگی جۆزەردان زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەبێ.