بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەسیوپیا لە چین گوێدرێژی زیاترى هەیە

ئەسیوپیا لە چین گوێدرێژی زیاترى هەیە
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
noبۆچوون

 

لەم چەند ساڵەى دواییدا وڵاتى ئەسیوپیا، لەژمارەى گوێدرێژدا پەرەسەندنێکى بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەئاستێک ژمارەى گوێدرێژەکانی لە ٢،٥ ملیۆن بۆ ٨،٤ ملیۆن گوێدرێژ بەرزبووەتەوەو، توانیویەتى سەرەڕای بچووکى نەخشەى وڵاتەکەى بەپێش وڵاتى چین بکەوێت.

 

لەئەسیوپیا پێنج جۆر گوێدرێژ هەیە، بەڵام ناسراوترینیان "گوێدرێژى حەبەشی"ـیەو، زۆربەشیان بۆ کەرستەى گواستنەوە بەکاردەهێنرێن. نرخى هەر گواستنەوەیەکى ئەو گوێدرێژانەش نزیکەى ٢٠٠ بەڕە (دراوی ناوخۆیی ئەسیوپیایە) و، یەکسانە بە حەوت دۆلارى ئەمریکى لە رۆژێکدا، بەشێک لە هاووڵاتیانیش پێیان وایە سەرچاوەیەکى باشە بۆ داهاتى رۆژانەیان.

گوزێدرێژ

ئەلمایهۆ دەستا، توێژەر لەمافى گوێدرێژ ئاماژە بەوە دەکات" ئەو گوێدرێژانە بەتایبەت لەباشوورى وڵاتەکەیان عارەبانە رادەکێشن، کە هاوشێوەى پاسى لێهاتووەو، ١٥ کەسیش سەردەکەون". ڕەخنەشى لەوە گرتووە " زۆربەى گوێدرێژەکان ئازار دەدرێن و، نابێت بەرامبەر ئەو کردەوانە بێدەنگ بین".

ئاشکراشی دەکات "لەوڵاتە پێشکەوتووەکان گوێدرێژ نزیکەى ٣٧ ساڵ تەمەن دەکات، لەوڵاتە تازە پێشگەیشتووەکانیش تەمەنى ناوەندی لە سنوورى ٢٥ ساڵدایەو، بەڵام لەئەسیوپیا تەنها ٩ ساڵ دەژێت". دەستا گووتیشى " هۆکارى پاشەکشێ کردنى تەمەنى گوێدرێژەکان بەهۆى نەخۆشیی و نەبوونى ئالیکى پێویست و، مامەڵەى ناشایستەى بەرامبەر ئەو گیانلەبەرە".

گوێدرێژ

لەساڵى ١٩٩٤ ـەوە، لەلایەن فەسحا قەبراب، توێژەری مافى ئاژەڵداری یەکەم ناوەندی گرنگیدان بەو گیانلەبەرانە دروست بووەو، لەلایەن رێکخراوێکى بەریتانیاوەش هاریکاریی دەکرێت. قەبراب، ساڵانە نزیکەى ٦٠ هەزار دۆلاری بۆ ئەو پرسە تەرخان کردووەو، بەم دوایانەش لقێکى نوێ کردووەتەوە کە تێدا ١٧٠ گوێدرێژ تێدا چارەسەر دەکرێت، جگە لەوانەش نیشتەگەری بۆ بەشێکیان دەکرێت، تاوەکو بتوانێت بەئاسانیی و بەبێ کێشە بزاێیت.