بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا دڵى بە پشتتێکردنى ڕووسیا بەرامبەر ئێران خۆشە

ئەمریکا دڵى بە پشتتێکردنى ڕووسیا بەرامبەر ئێران خۆشە
AvaToday caption
posted onJune 5, 2019
noبۆچوون

 

بڕیارە جان بوڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە مانگی ژوەن لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئاسایشی ڕووسیا و ئیسرائیل لە ئورشەلیم کۆ ببێتەوە. ئەمریکا بڕوای وایە کە ئەگەری هاوکاریکردنی ڕووسیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، زۆرتر لە ڕابردوویە. دەوڵەتی ئەمریکا باسی لە ئەگەری وەرگێڕانی هەڵوێستەکانی ڕووسیا بە بۆنەی هەڵکشانی ئەو دڵەڕاوکێیانەی کردووە کە هەڵکەوتەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەیە.

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەمە ۱٥ی جۆزەردان، بەبڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە واشنتۆن، زیاتربوونەوەی ئەگەری هاوکاری ڕووسیای لەگەڵ ئەمریکا، بەبۆنەی ئەو دڵەڕاوکێیانەی ڕاگەیاند گە هەڵکەوتەی هەبوونی ڕژێمی ئێران لە سووریا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

دەوڵەتی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی جۆزەردان، جان بوڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەگەڵ هاوتایانی ڕووسی و ئیسرائیلی خۆی لە ئورشەلیم کۆ دەبێتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتری سەبارەت بەم کۆبوونەوە نەخستەبەردەستی میدیاکان. ئەم کوبوونەوە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتربووەتەوە.

بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ترامپ کە نەیدەویست خۆی بناسێنێت بەهەواڵدەری ڕۆیتەرزی گوتووە، بابەتی سەرەکی ئەم کۆبوونەوە قەیرانی سووریایە. سێ وڵاتی ئەمریکا، ئیسرائیل و ڕووسیا لە شەڕی سووریادا ئامادەیی سەربازییان هەیە. بەرپرسی باڵای دەوڵەتی ترامپ کۆبوونەوەی ڕاوێژکارانی ئاسایشی ئەم سێ وڵاتەی وەکوو هەلێکی دیپلۆماتیک و بێ وێنە دانا.

روسبیە و ئەمریکا

ئەم بەرپرسە باڵایەی دەوڵەتی ترامپ بە هەواڵنێری ڕۆیتەرزی گوتووە کە ئامانج لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕاوێژکارانی ئاسایشی ئەم سێ وڵاتە لە ئورشەلیم، جیا لە بەدیکردنی ڕێکارێک بۆ پێشگرتن بە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخوازراوی سەربازی لە نێوانیان لە سووریا، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەگەری هاوکارییانە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هاوڕاکردنی ڕووسیا لەگەڵ خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە بابەتێکی نوێ نییە. ئەم بابەتە زۆرتر لەسەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە سووریایە. هەواڵدەری ڕۆیتەرز ئاماژە بە یەکگرتنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا و ئێران لە سووریا باسی لەسەر پاڵپشتی ئەم دوو وڵاتەی لە ڕژێمی ئەسەد کردووە.

ئەم بەرپرسی باڵای دەوڵەتی ترامپە گوتوویە کە دەوری ئێران نەک هەر لە سووریا، بەڵکوو لە لوبنان، عێراق و یەمەنیش تێکدەرانەیە و دوو وڵاتی ئەمریکا و ئسرائیل لەم بارەوە هاوڕان. هەروەها ئەم بەرپرسە گوتوویە ئەگەر بکرێت کە ڕای ڕووسیا لەم کۆبوونەوە بۆ لای خۆمان ڕابکێشین، ئەو کاتە گۆڕانکاریێەکی ئەرێنی لە ناوچەکە دێتە ئاراوە.

سێ

سێرگێئی لاڤڕۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، مانگی پێشوو  لە کاتی سەفەری محەمەد جەواد زەریف بۆ موسکۆ گوتبووی کە سیاسەتی ئەمریکا بۆ سڕینەوەی ئێران لە سووریا و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوور لە ڕاستییە. هەواڵنێری ڕۆیتەرز ئاماژە بە هەڵوێستەڕاگێنراوەکانی ڕووسیا لە ئاست ئێراندا لە بەرپرسی باڵای دەوڵەتی ترامپ پرسیاری کردبوو کە هۆکاری گەشبینی دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە زیاتربوونەوەی ئەگەری ڕاکشانی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران لەسەر چ بنەمایێکە؟ لە وڵامدا گوتبووی ناردنی ڕاوێژکاری ئاسایشی ڕووسیا بۆ کۆبوونەوەی ئورشەلیم، خاڵێکی ڕاشکاوانەیە سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی سیاسەتەکانی ڕووسیا.

دەوڵەتی ترامپ ڕاگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی ئورشەلیم، جان بوڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەگەڵ مائیر بن شەبات،