بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران لە ناوچەکە کەوتووتە پەلەقاژە

ئێران لە ناوچەکە کەوتووتە پەلەقاژە
AvaToday caption
سەفیری عێراق لە تاران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیامی ئێران بۆ عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین ڕادەگەینێت.
posted onJune 1, 2019
noبۆچوون

 

عەبدولوەهاب جەواد قەندیل، سفیری عێراق لە ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری ئیسنا، ڕایگەیاند: عێراق پەیامی تاران سەبارەت بە واژۆکردنی پەیماننامەی دەسدرێژینەکردنە سەر وڵاتانی کەنداوی فارسى ئاراستەی بەرپرسانی عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین دەکا، تا ئێستاش بەرهەم ساڵح سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە کە لە مەککەیە و لەم بارەوە هەنگاوگەلێکی هەڵگرتووە.

 

سەعید عەبدولوەهاب بەم هەواڵدەرییەی گوتووە: بەپێ ئەو زانیارییەیانە کە من هەمە، هاوکات لەگەڵ سەفەری زەریف بۆ عێراق، عەباس عەراقچییش سەردانی سێ وڵاتی کوەیت، قەتەر و عەمانی کردووە و پێشنیاری ئێرانی خستووتە بەردەست بەرپرسانی ئەم وڵاتانە و جەختی کردووتەوە کە ئێران ئامادەیە پەیماننامەی دەسدرێژینەکردنەسەر وڵاتانی ناوچەکە لە نێوان تاران و وڵاتانی کەنداوی فارس واژۆ بکا

لەپاش هەڵکشانی کێشەکان نێوان ئەمریکا و ئێران و جێگیر کردنی پاپۆڕی شەڕکەر و هێزی سەربازی زۆر لەلایەن ئەمریکاوە لە کەنداوی فارس و زیاتربوونەوەی مەترسییەکان لەسەرکۆماری ئیسلامی، ڕژێمی ئێران بەردەوام خەریکی پاشگەزبوونەوە لە ئاست وڵاتانی ناوچەکەیە و هەموو هەوڵێکی بۆ پێکهێنانی پەیوەندی لەبەرژەوەندی خۆیدا خستووتە گەڕ.

بەڵام ئەم پێشنیارە دژایەتی وڵاتانی کەنداوی فارسی لێکەوتەوە و هەندێ لە ڕۆژنامە دەوڵەتییەکانی عەرەبی بەبیرهێنانەوەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا گوتیان: کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لەمەترسی هێرشی ئەمریکایە، دەیهەوێ لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕزگارکردنەوەی خۆی کەڵکوەرگرێت.