بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لوبنان شوێن ناداتە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل

لوبنان شوێن ناداتە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل
AvaToday caption
posted onMay 27, 2019
noبۆچوون

 

بەپێ ڕاپورتی میدیاکان، تاقمێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی لوبنان گوتوویانە، لەئەگەری شەڕوپێکدادان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەم وڵاتە هیچ بنکەیێک بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل، ناداتە حیزبۆڵا نوێنەرەکەی ئێران.

 

بەپێ ڕاپۆرتی کاتۆلیک (KNA) لەزمانی میدیاکانی ئۆرشەلیم، میشێل عوون سەرۆکۆماری لوبنان، لەلایەن کەسانێکی ناوبژیوەو بەرپرسانی ئیسرائیلی دڵنیا کردووتەوە. ئەم میدیایانە بەپێ بەڵگەکانی وێبگای ئەنتەرنێتی "ئیندیپێندێنت ئارابیا" گوتوویانە، ماوەیێک لەمەو پێش کۆبوونەگەلێک لە نێوان کاربەدەستانی ئیسرائیلی و لوبنانی لە یوونان و قێبرس، بەڕێوەچووە.

بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکۆمار عوون گوتوویە "هاوپەیمانانی حیزبوڵایی ئاگادارمیان کردووتەوە کە ئەم دامەزراوە نایهەوێ هێرش بکاتەسەر ئیسرائیل". میشێل عوون هەرجۆرە دەستێوەردانی وڵاتەکەی لە کێشەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ڕەت دەکاتەوە و گوتوویەتی: لوبنان خوازیاری وتووێژە لەنێوان ئەمریکا و ئێران و شەڕ بە قازانجی هیچ لایەنێک نییە.