بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆنالد ترامپ لە تۆکیۆ: واشنتۆن نایهەوێ ڕژیمی ئێران بگۆڕێ

دۆنالد ترامپ لە تۆکیۆ: واشنگتۆن نایهەوێ ڕژیمی ئێران بگۆڕێت
AvaToday caption
posted onMay 27, 2019
noبۆچوون

 

سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شەشی جۆزەردان لە کاتی سەفەر بۆ ژاپۆن ڕایگەیاند، ئەمریکا بە تەمای گۆڕینی ڕژیمی ئێران نییە و پێشوازی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کرد بۆ سازدانی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران.

 

ترامپ لە کاتی قسەکردن لەگەڵ شینزۆئابێ گووتی: دەزانم سەرۆک وەزیری ژاپۆن پێوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە و بابزانین چ ڕوودەدات. لە درێژەدا گووتی: سەرۆک وەزیری ژاپۆن پێشتر لەو بوارەوە قسەی لەگەڵ من کردووە و بە باوەڕی من ئێران دەیهەوێ دانوستان بکات و ئەگەر ئەوان هۆگری دانوستان بن ئەوە ئێمەش ئامادەین، بابزانین چ ڕوودەدات. هیچ کەس و بە تایبەتی ئەمن نامهەوێ ڕووداوێکی تاڵ ڕووبدات. ئەو قسانەی ترامپ لە کاتێکدایە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕ گووتبوی هێندێک لە نێوخۆ دەڵێن دانوستان چ کێشەیەکی هەیە؟ دانوستان ژەهرە و تا ئەو کاتەی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێستا هەیە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە ژەهرە.


ترامپ: بە هیوای گۆڕینی ڕژیمی ئێران نین

لە دانیشتنی نێوان ترامپ و سەرۆک وەزیری ژاپۆن، دۆنالد ترامپ جەختی لەوە کردەوە بە هیوای گۆڕینی ڕژیمی ئێران نییە و گووتیشی پێویستە ئەوە ڕوون بکەمەوە ئێمە نامانهەوێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات. سەرکۆماری ئەمریکا پشت ڕاستی کردەوە کە تاران دەتوانێ ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدات و ئاشکرای کرد نایهەوێ هیچ خەسارێک بە ئێران بگات. لە بەشێکی قسەکانیدا گووتی: ئێران ئەو شانسەی هەیە بەو ڕێبەرانەی ئێستا هەیەتی ببێت بە وڵاتێکی گەورە.

ترامپ ئاماژەی بەوە کرد ئێران تواناییەکی ئابوری گەورەی هەیە و ئێمە دەمانهەوێ ئیزنی ئەوە بە ئێران بدەین بگڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی. عەباس عەراقچی لە کاردانەوە بە قسەکانی دۆنالد ترامپ سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران ڕۆژی دووشەممە شەشی جۆزەردان لە تویتێکدا نووسی: هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ یان ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نابێت.