بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لەسێدارەدانی منداڵانی ژێر ۱٨ ساڵ لە لایەن کۆمارى ئیسلامى

لەسێدارەدانی منداڵانی ژێر ۱٨ ساڵ لە لایەن کۆمارى ئیسلامى ئیران
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

نوێنەرێکی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: لەسێدارەدانی منداڵانی ژێرەوەی ۱٨ساڵ لە ئێراندا ڕانەگیردراوە، بەڵام تاقمێک لە نوێنەران بۆ ڕاگرتنی تەواوی لەسێدارەدانی منداڵان هەوڵ ئەدەن.

 

۱۰ی بانەمەڕەی ئەمساڵ، میدیاکان هەواڵی لەسێداردانی دوو مێرمنداڵی ژێرەوەی ۱٨ ساڵ لە شیرازیان بڵاوکردەوە. هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو کەسە کە لەتەمەنی ۱٥ ساڵیدا دەسبەسەرکرابوون، پێنج ڕۆژ لەدوای بەڕێوەچوونی حوکمەکە بڵاو بوویەوە و بەرپرسانی دادی ئێران دژکردەوەیێکیان لە ئاست ئەو هەواڵە نەبوو. ڕاپۆرتەکانی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کە چاودێری مافی مرۆڤن، پیشاندەری ئەوەیە کە دوو لەسەرسێی سێدارەدانی منداڵانی ژێرەوەی ۱٨ ساڵ لە جیهاندا ماوەی ساڵی ۱۹۹۰ تا ۲۰۱٨ لە ئێراندا بەڕێوەچووە.

بەرپرسانی دادی ئێران ئەم ئامارە ڕەتدەکەنەوە و یان بەگوێرەی سزادانی ئیسلامیی دادەنێن. پەروانە سەلەحشووری، نوێنەری تاران لە پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی جۆزەردان گوتی: ناتوانم بڵێم کە لەسێدارەدانی منداڵانی ژێرەوی ۱٨ ساڵ لە ئێران ڕوونادا، چۆن هەواڵەکانی لە گۆشە و قوژبنی وڵاتەوە دەبیسین. سەلەحشووری بەبێ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی هەوڵی تاقمێک لە نوێنەران بۆ "ڕاگرتنی تەواوی لەسێدارەدانی منداڵانی ژێرەوەی ۱٨ ساڵ" گوتی: ئەوەندە هیوام بە گۆڕینی یاسا نییە.

لەسێدارەدانی منداڵانی ژێر ۱٨ ساڵ لە لایەن کۆمارى ئیسلامى

ئەم نوێنەرە سەبارەت بە بێ هیواییەکەی بۆ چاکسازی یاسای سزادان و ڕاگرتنی تەواوی لەسێدارەدانی منداڵان، گوتی "ئەندامانی کومیسیۆنی یاسای پەڕلەمان، بەگشتی بڕوایان وایە کە لەسێدارە دانی منداڵان ڕوونادا و تاقمێک لە هاوکارانیش ئەڵێن ئەنجومەنی چاوەدێری دەنگ بە چاکسازی ئەم یاسایە نادا".

بەپێ یاسای سزادانەکانی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسایەتی دیاریکردنی ئاستی گەشەی عەقڵی و بەرپرسایەتی کەیفەری کەسانی ژێرەوەی ۱٨ ساڵ دراوەتە دادگا و سەرۆکی دادگا. بەڵام بەوتەی سەلەحشووری، لەم ڕۆژانە "دۆسییەی لەسێداردانی کەسانی ژێرەوەی ۱٨ ساڵ دراوەتە دیوانی باڵای وڵات و لێرەش قازییەکەیە کە سەبارەت بە حوکمی ئەو کەسە بڕیار ئەدا."

تەنیا لەساڵی ۲۰۱٨ی زایینی ، دامەزراوەی لێبۆردنی نێونەتەوەیی، لەسێدارەدانی ۷ منداڵی ژێرەوەی ۱٨ ساڵی لە ئێران ڕاگەیاند. ئێران لە کاتێدا بەردەوامە لەسەر دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ منداڵان کە کونوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی منداڵانیشی واژۆ کردووە.