بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوڕی جێگری سەرکۆماری ئێران و قەرزە زەبەلاحەکەى

کوڕی جێگری سەرکۆماری ئێران و قەرزە زەبەلاحەکەى
AvaToday caption
قەرزی نجوومی کوڕەکەی جێگری سەرۆکۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هەوێنی هەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

بەپێ ڕاپۆرتی ئێسپۆتنیک و لە زمانی ناوەندى هەواڵنێرانی لاو، ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، سەرچاوە خەبەرییەکان، نامەیێکیان لە دامەزراوەی ماڵی "فرشتگان" بڵاو کردەوە کە بەپێ ئەو نامەیە تەها هاشمی کوڕی جێگری سەرکۆماری ڕژێمی ئێران، بڕی ٦٥۰ ملیۆن تمەنی قەرزی بانکی لە بانکەکان هەیە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ۹٥ى هەتاوى، وتەبێژی دەزگاری دادی ئێران، حوکمی قوڵبەستکردنی تەها هاشمی دەکردبوو و مەعسوومە ئیبتکاریش لە وڵامی خەڵکدا تویتی کردبوو "ئەم دۆسییەیە کێشەیێکی کەسییە و دزی و گەندەڵیش نییە".

غوڵامحوسەین موحسینی ئێژەیی وتەبێژی دەزگای دادی کۆمارى ئیسلامى لەو کاتەدا ڕایگەیاند کە حوکمی قوڵبەستکردنی تەها هاشمی، کوڕی مەعسوومە ئیبتکار جێگری سەرکۆماری ئیسلامی و سەرۆکی ڕێکخراوەی پاراستنی ژینگەی ئێرانى دەرکراوە. ئێژەیی گوتبووشی: حوکمی کوڕەکەی مەعسوومە ئیبتکار لە پەیوەندی لەگەڵ چەکی بانکیدا پشتڕاست کراوەتەوە و هەوڵ بۆ قولبەستکردنی دراوە.

ئیبتکار

ناوزڕاندنی ئەو کاتەی کوڕی جێگری سەرکۆماری ئێران تا ئەو ڕادەیە ڕۆیشتە پێشەوە کە نادر قازیپوور نوێنەری ورمێ سەبارەت بە بنەماڵەی مەعسوومە ئیبتکار، گوتبووی: بنەماڵەی مەعسوومە ئیبتکار بە سوودوەگرتن لە ڕانتی دەوڵەتی، پارەی چەندین بنەماڵە شەهیدیان دزیوە، تەنانەت کاتێ هێزە ئەمنییەکان بە حوکمی قوڵبەستکردنی تەها هاشمی، کوڕی مەعسوومە ئیبتکار ڕۆییشتنە ماڵیان، بادیگاردەکانیان پێشیان لە قوڵبەستکردنی گرت.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە ئیبتکار سەرۆکی سازمانی پاراستنی ژینگەی ئێران لە دژکردەوەیێک سەبارەت بە بڵاوبوونەوی هەواڵی حوکمی قوڵبەستکردنی کوڕەکەی گوتبووی "ئەم دۆسییەیە کێشەیێکی تاکەکەسییە و پەیوەندی بە دەوڵەتەوە نییە و دزی و گەندەڵیش نییە"، بەڵام ئێستا و بۆ جارێکیتر کوڕی جێگری سەرکۆماری ئێران بە وەرگرتنی وام لە دامەزراوەیێکی ماڵی و نەگەڕاندنەوەی ئەو پارەیە، بووەتە هەوێنی هەواڵ و باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. نەگەڕاندنەوەی ٦٥۰ ملیۆن تمەن قەرز لەلایەن کوڕی مەعسوومە ئیبتکار، بووەتە هۆی ئەوەی تا جیا لە بەرپرسانی ئەم دامەزراوە ماڵییە، کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دژکردەوە نیشان بدەن و هاشتاگى #پسر_ابتکار پێک بهێنن و ڕخنەی زۆری لەسەر بڵاو بکەنەوە.