بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زیادبوونی قەیران و ناڕەزایەتی نێوان کاربەدەستانی پیشەسازی نەوتى ئێران

زیادبوونی قەیران و ناڕەزایەتی نێوان کاربەدەستانی پیشەسازی نەوتى ئێران
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

کەمبوونەوەی لەڕادەبەدەری پێداویستییە ئاسایشی و دەرمانییەکان و ڕاگرتنی هەموو قوناغەکانی وەرگرتنی کاربەدەست و ڕێککەوتنەکان و زۆر هۆکاریتر بووەتە هۆی زیادبوونی ناڕەزایەتی نێوان کاربەدەستانی پیشەسازی نەوتى ئێران، کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی هەڵکشانی کارەساتەکان لە پیشەسازی نەوت و کوژرانی زیاتر لە ٥۰ کەس لە کاربەدەستانییە.

 

بە ملیونەها دۆلار لە سامانی نەتەوەیی ئێران لەم کارەساتانە تێدا چووە، کەچی هیچ ناوەندێکی دەوڵەتی تا ئێستا بەدوای تاقیکردنەوەی هۆکاری ئەم کارەساتانە نەڕۆیشتووە. تاقمێکی زۆر لە کاربەدەستانی پیشەسازی نەوت، داهاتووی خۆیان بەهۆی دەرکردنی بڕیارنامەکانی شەوانە و بەپەلەی وەزیری نەوت و بەڕێوەبەرانی لەدەست داوە و بەڕاگرتنی هەموو شتێک، نە دەتوانن پێش بکەون و نە هیوایێکیان بۆ ساڵانی دوایی هەیە.

کەسانێک کە یەک هەنگاو تا کۆتاییهێنان بە کاروباری ئیدارییان مابوو، لەناکاو بە فەرمانى وەزیری نەوت دابەزین. نە ماف و حەقدەستەکانیان دراوە و نە وڵامێکی ڕوونیان پێ دەدرێتەوە، ئەوەی کە دەیبیسن درۆیە. ئەم درۆ و فێڵانەش تۆڕەیان دەکا.

کەسانێک کە ۲۰ ساڵ پێشینەی کارییان هەیە و ڕێککەوتنەکانیان ماوەیێکی دیاریکراو بوو، ئێستا لەکار دەرکراون و گەیشتوونەتە ئاست هێزێکی پەیمانکار و هەموو ژیانی خۆیان لە دەست داوە.

ئەم بابەتەش دەرچووان لەخوێندنی زانکۆی پیشەسازی نەوتیش دەگرێتەوە کە وەزارەتی نەوت بە دڕۆ و بەڵێنی زۆرەوە، پاش ماوەیێک بەبێ ئەوەی بەرپرسایەتی شتێک لەئەستۆ بگرێت دەیهەوێ ئەم زانکۆیە دابخا. زانکۆیێک کە ڕاهێنانی هێزەکانی پیشەسازی نەوتی لە ئەستۆ بوو.