بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سڕینەوەی تەنیا نوێنەری ڕخنەگری خوێندکاران، لە کۆبوونەوە لە گەڵ خامنەیی

سڕینەوەی تەنیا نوێنەری ڕخنەگری خوێندکاران، لە کۆبوونەوە لە گەڵ خامنەیی
AvaToday caption
posted onMay 25, 2019
noبۆچوون


 مەحموود سادقی، نوێنەری تاران لەپەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی، ڕخنەی لە شێوەی هەڵبژاردنی ئاخێونەرانی کۆبوونەوە خوێندکارییەکان لەگەڵ خامنەیی گرت کە هەموویان لە یەک لایەنی سیاسی بوون. سادقی گوتی: کاتێ چاوپێکەوتنی خامنەیی لە گەڵ خوێندکاران، بە چەند دەستە بە ناوە جۆراوجۆرەکان بەڵام لە ڕاستیدا هەموویان لە لایەنێکی دیاریکراو بەرتەسک دەکرێتەوە وقسەکانی ئەمانەش سانسۆردەکرێ، ئەوکات قسەکانیان ناتوانێ بە سەد فەن و فێڵی دەنگوڕەنگەکانیش لە بازنەی ئەو لایەنە بەرتەسکە بەربڵاوتر بڕوا.

چوارشەممە ۱ی جۆزەردان تاقمێک لە خوێندکاران و دامەزراوەخوێندکارییەکان، لەگەڵ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەیان هەبوو و نوێنەرانی هەندێ لەم دامەزراوانەش لەم کۆبوونەوە قسەیان کرد. بەوتەی چالاکانی خوێندکار، تەنیا ئاخێونەری ڕخنەگر، شەوێک پێش لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە وەلانرا.

عەلی نانوایی، چالاکی خوێندکار سەبارەت بەمە نووسیبووی: نوێنەری تەنیا دامەزراوەی نابناژووخواز(ڕێفۆرمخوازی هێواش)یان، شەوێک پێش لە کۆبوونەوەکە وەلانا تا وەکوو هەمیشە تریبونی ڕێوەڕەسمەکە لە بەردەستی کەسانی خۆفرۆشی سەر بە دەسەڵات بێت.