بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

"نامەیەکى لەناکاو" ژیانى دۆستۆیۆڤسکی ڕزگار کرد

"نامەیەکى لەناکاو" ژیانى دۆستۆیۆڤسکی ڕزگار کرد
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
noبۆچوون

 

فیودۆر دۆستۆیۆڤسکی، بە یەکێک لەگرنگترین ئەدیبان و رۆماننوسانى جیهانى دادەنرێت و، توانیویەتى لەرێگەى نووسین و رۆمانەکانییەوە کە لەسەدەى نۆزدەمەوە نووسراون، بە نەمری بمێنێتەوە، گرنگترین رۆمانیشى بریتی بوون لە " برایانى کارامازۆڤ، تاوان و سزا، گێلە و شەیتانەکان".

 

لە رێگەى نووسینەکانییەوە دۆستۆیۆڤسکی ڕەوشى کۆمەڵایەتى و سیاسی ئەوسای رووسیاى قەیسەرى شی کردۆتەوەو، چەندین پرسى فەلسەفی و ئایینى و ڕەخنەگرتن بڵاو کردۆتەوە، هاوکات ڕەخنەیەکى زۆرى لەکەسایەتییەکان گرتووە، بەتایبەت سیرگی نیچاییڤ. ئەو ئەدیبە رووسییەى ئەگەر موعجیزەیەکى لەناکاو نەبووایە، ئەوا ژیانى نووسینى بەخێرایی ئاوا دەبوو و ناوی بەنەمری وەک ئێستا نەدەمایەوە.

دۆستۆیۆڤسکی لە ١١ تشرینى دووەمى ١٨٢١ لەدایک بووەو، باوکی لە یەکێک لە نەخۆشخانە هەژارەکانى مۆسکۆ کاری کردووە و، وردە وردە توانیویەتى سامانێکی بۆ خێزانەکەى کۆ بکاتەوەو، چەندین زەوی و کۆیلە بەدەست بهێنێت. میخائیل دۆستۆیۆڤسکی لەبارەى ژیانى براکەیەوە ئاشکرای کردووە " ئەگەر لەکۆتا ساتەکانى بڕیاری لە سێدارەدان نامەى قەیسەر نەگەیشتبایە، ئەوا ژیانى فیۆدۆر کۆتایی دەهات"، ئەو رووداوەش تێروانینى ئەو رۆماننوسە جیهانییەى بۆ ژیان گۆری.

داستا

لەدواى کۆچکردنى باوکی دۆستۆیۆڤسکی، تووشبووى نەخۆشی پەڕکەم، بەرەو خۆێندنى ئەندازیاری سەربازی چووە و، لەو ماوەیەشدا دەستى بەنووسینى چەندین رۆمان کردووە. یەکەم رمانى لەساڵى ١٨٤٦ بەناونیشانی (بەدبەختەکان) نووسی و، سەرکەوتنێکى گەورەی بەدەستهێنا، بەڵام دووەم رۆمانی بەناونیشانى (هاوشێوە) شکستێکى گەورە بوون.

دواى بەگوێکردنى ئەلیکسی بلیششێڤ، دۆستۆێڤسکی پەیوەندی بەگرووپی شۆڕشگێری میخائیل پێتراشیڤسکی دەکات، کە لەکۆمەڵێک رۆشنبیر پێک هاتبوون و، لەدانیشتنە نهێنییەکانیان کۆمەڵێک بابەت و پرسی ئیمپراتۆرییەتى رووسیایان وەک ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادکردنى کۆیلەکان دەکرد، بەڵام دۆستۆیۆڤسکی بەشێوەیەکى سنووردار بەشى ئەو کۆبوونەوانەى دەکرد، بەڵام لەبەرامبەردا سوودی لەکتێبخانەکانى ئەو گرووپە وەرگرتووەو، چەندین کتێبی قەدەغەکراوی خوێندەوە.

لەو ماوەیەدا زانیاریی تەواو لەلایەن ئیڤان لیبراندی، بەرپرسى وەزارەتى ناوخۆی رووسیا کۆ کرایەوە، کەتایبەت بوون بەگرووپەکەى پێتراشیڤسکی، بەو هۆیەوەش ئۆپەراسیۆنى دەستگیرکردن و راوەدونانی ئەندامانى دەستی پێ کرد، لەنێو گیراوانیشدا گەورە رۆماننوسی رووسیا.

تەقە

تۆمەتەکەى دۆستۆیۆڤسکی پەیوەندی بەخوێندنەوەى کتێبی قەدەغەکراوی وڵات بووە، بەتایبەت ئەوانەى ڤیساریۆن پلینسکی نووسیویەتى، بەڵام بۆ بیانووهێناوە بەرامبەر ئەو تۆمەتە، دۆستۆیۆڤسکی بەلێکۆڵەرانى گووت " ئەو لەروانگەى ئەدەبی و کلتوورییەوە دوور لەناکۆکی سیاسی ئەو پەرتووکانەى خوێندووەتەوە"، بەڵام ئەو قسانە نەچوونە گوێی دەسەڵاتدارانى سانت پیتەربۆرگ، بۆیە لە ٢٣ کانونى یەکەمى ١٩٤٩ نیقۆلاری یەکەم بڕیاری دەستگیرکردنى سەرجەم گرووپەکەى پێترشیڤسکی دا و، مەترسیی لەوە هەبووە هاوشێوەى یاخیبوونەکەى ١٨٢٥ و نزیکبوونەوەى شۆڕشەکانى ئەورووپاى ١٨٤٨ بەرەو ناوخۆى وڵاتەکەى بچێت. دواى بڕیارەکەش دۆستۆێڤسکی و هاوڕێیەکانى بەرەو قەڵاى "پیتەرو پۆڵس"ـى شوومی پایتەختى ئیمپراتۆرییەت ڕەوانە کران.

دواى دەستگیرکردنى سەرجەم ئەندامانى ئەو گرووپە، قەیسەرى رووسیا بۆ ماوەى چوار مانگ لەگەڵ ژەنەراڵەکانى گفتوگۆى چارەنووسسازی لەبارەى داهاتووی گرووپەکەى پێتراشیڤسکی کرد، تا دوایین جار بڕیارى لەسێدارەدان بەفیشەک تا مردنیانی بۆ دەرکرد.

لە ٢٢ کانونى یەکەمى ١٨٤٩، دۆستۆیۆڤسکی و هاوڕێیەکانى بەرەو گۆڕپانى سیمیۆنۆڤی سانت پیتەربۆرگ بردران تاوەکو بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت، بەجۆرێک تۆمەتبارەکان بەچەند گرووپێک دابەشکران. بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانى ئەو کات، دۆستۆیۆڤسکی لەگرووپى دووەم لەگەڵ پلیششیڤ و دۆرۆڤ بووە.

لە کاتى دەستپێکردنى پرۆسەى لەسێدارەکان بەخێرایی نامەیەکى لەناکاوی قەیسەر دەگاتە گۆڕەپانى سیمیۆنۆڤ، کەلەلایەن نێردەى ئیمپراتۆرەوە بووەو، تێدا ژیانى " گەورە رۆماننوسى رووسیا"ـى تێدا رزگار کراوە. لەو نامەیەدا قەیسەر بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ تۆمەتبار دەکردو، لەبرى لەسێدارەدان سزاکانیان سووک کرایەوە، بۆ ماوەى چوار ساڵ زیندانى و کارکردنى قورس و دواتر بەرەو گرتووخانەکانى سیبیریا نەفی کران.

پەیکەرى د\استایءفسکى