بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قەتەر بازرگانی لەگەڵ ئێرانی بۆ دەرمان و خواردن بەرتەس کردەوە

قەتەر بازرگانی لەگەڵ ئێرانی بۆ دەرمان و خواردن بەرتەس کردەوە
AvaToday caption
هەتا دێت ئێران زیاتر بەتەنێ دەکەوێت، خۆی دەمێنێت و گرووپەبریکارییەکانی لە ناوچەکە
posted onMay 24, 2019
noبۆچوون


عەدنان مووسەویپوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و قەتەر، گوتوویە: قەتەر بەمەبەستی بەڕێوەبردنی گەمارۆکانی ئەمریکا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ ئێرانی بەتەواوی بەرتەسک کردووتەوە.

 

مووسەویپوور گوتیشی: هەندێ باسمان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەلایەن قەتەرەوە بیستبوو، کە پێشتر لەو پەیوەندییانەی کە لەگەڵ ژووری بازرگانی قەتەرەوە هەبوومان، ئەوان رەتیان کردەوە، بەڵام دوێنێ، ڕۆژی چوارشەممە ۱ی جۆزەردان ڕایانگەیاند، بەپێ شێوەکاری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەڵسوکەوت دەکەن، واتا تەنیا پێداویستییە دەرمانییەکان و خواردەمەنی هەناردەی ئێران دەکەن.

شایانی باسە قەتەر یەک لەو وڵاتانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ ئێران هەبوو.