بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆمپئۆ بۆ جان کێری: دەستێوەردانی وەزیری پێشوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێستا دیاردەیێکی سەیر و دەگمەنە

پۆمپئۆ بۆ جان کێری: دەستێوەردانی وەزیری پێشوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێستا دیاردەیێکی سەیر و دەگمەنە
AvaToday caption
posted onMay 18, 2019
noبۆچوون

 

دێمۆکراتەکانی ئەمریکا هەوڵئەدەن پێش بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران بگرن. مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامی ئەو پرسیارەی سەبارەت بە ئەگەری وتووێژی جان کێری، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ ئێران گوتی " دیاردەیێکی سەیەرە کە لە مێژووداوێنەی نەبووە"

 

پۆمپئۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆی "گای بێنسۆن" لە فەکس نیووز، بەبێ ناوهێانی جان کێری، گوتی: هەم دیاردەیێکی سەیرە کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە و هەم بێ کەڵکە کە وەزیرانی پێشوو بیانهەوێ درێژە بەو کارە بدەن کە پێشتر بەرپرسی بوون.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: کاتی ئەوە هاتوو کە واز لە کاری دەوڵەتی پێشوو بهێنن. من تێدەگەم کە ڕوانگەی ئەوان جیاوازە و ئەمەش مافی ئەوانە، بەڵام گەیاندنی ئەم پەیامە بۆ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، کە بەجۆرێک چاوەڕێ بن تا کاتی ئەم دەوڵەتە کۆتایی بێت، لەمێژوودا وێنەی نەبووە و بێ کەڵکیشە. پۆمپئۆ گوتی: ئەوان ئەگەر بەدوای سیاسەتێکن و دەیانهەوێ، دەبێ لە سندووقەکانی دەنگدان و لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا هەوڵی بۆ بدەن.