بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ڕیشەی داکووتاوە

گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ڕیشەی داکووتاوە
AvaToday caption
چارەنووسی ٩٣ لەسەدی کاغەزی هاوردە بە دۆلاری دەوڵەتی ناڕوونە
posted onMay 15, 2019
noبۆچوون

 

دوای گران بوونی بێوێنەی کاغەز لە ئێران و ناڕوون بوونی ٩٣ لەسەدی کاغەزی هاوردەکراو بە دۆلاری دەوڵەتی بۆ ئێران، ئەو جارە وەزیری ئیرشاد باس لە هاتنی ڕێکخراوی تەعزیرات و وەزارەتی ئیرشاد بۆ بازاری کاغەز دەکات.

 

عەباس ساڵحی وەزیری ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ بانەمەڕ ڕایگەیاند ڕێکخراوی تەعزیرات و وەزارەتی ئیرشادی کۆمیتەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی لە هەموو ئەو کەسانەی دۆلاری دەوڵەتیان وەرگرتووە بەڵام کاغەزیان هاوردە نەکردووە و یاخود هاوردە کردووە و ڕوون نییە چۆن بڵاو کراونەوە لێکۆڵینەوە بکات. قەیرانی گرانی کاغەز لە ئێران تا ئاستێکە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو هێندێک لە ڕۆژنامەکان بە تایبەت ڕۆژنامەی هەمشەهری و ئێران ڕایانگەیاندووە بە هۆی گرانی کاغەز ناچان بوون لاپەڕەی ڕۆژنامەکانیان کەم بکەنەوە.

هەروەها ڕۆژنامەی هەمشەهری ڕۆژی ٢٢ بانەمەڕ نووسیبوی: دۆینێ کیلۆیەک کاغەز ببوە بە ١٥ هەزار تمەن، واتە لانیکەم ٤ بەرامبەری ساڵی ڕابردوو. هەروەها پێشانگای ئەوساڵی کتێبی تاران کاریگەری گران بوونی کاغەزی بەسەرەوە دیار بوو. لە لایەکی دیکە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ بانەمەڕ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی فەرهەنگی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کرد ئەو ئەنجومەنە بە هۆی ناڕوون بوونی ٩٣ لەسەدی کاغەزی هاوردە کراو بە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی هاتۆتە ناو پرسەکە و گووتی ڕاپۆڕتی کۆتایی لێکۆڵینەوە لە بازاڕی کاغەز حەوتووی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا باسی بازاری کاغەز دەکەن کە ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی پۆلیس و سیستەمی دادوەری باسیان لە دۆسیەی " سوڵتانی کاغەز" کردبوو. سەرەڕای پێکهاتنی دۆسیەی گەندەڵی ئابوری لە ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو گەندەڵی و گرانی لەو وڵاتە ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

کاغەز