بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پشتی پەردەى لادانى فەرماندارى جوانڕۆ

پشت پردە تغییر فرماندار جوانرود
شەهاب نادرى هۆکارى لادانى ئارەش لهۆنییە!
posted onJuly 25, 2018
noبۆچوون

 

ڕۆژى سێشەممە ٢ى گەلاوێژ، بە فەرمانى عەبدولڕەزا ڕەحمانى فەزڵى وەزیرى نێوخۆى ئێران، ڕستگار یوسفى بووە شوێنگرەوەى ئارەش لهۆنى وەک فەرماندارى شارى جوانڕۆ.

 

بە پێى حوکمەکەى ڕەحمانى فەزڵى، ڕستگار یوسفى بە پێشنیارى هوشەنگ بازووەند پارێزگاى کرماشان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە. ١٧ى ڕەشەممەى ساڵى ١٣٩٦ى هەتاوى، تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى ڕاپۆرتێکى بە ناوى "شەهاب نادرى لە هەوڵى ئەوەدایە بە بەهانەى لادانى بەڕێوەبەرە ناشایستەکان، فەرماندارى شارى جوانڕۆ لە پۆستەکەى لابدات"، پەردەى لە سەر هەوڵەکانى نوێنەرى پاوە، جوانڕۆ، سەلاس باوەجانى و ڕوانسەر لە پەرلەمانى ئێران بۆ لادانى ئارەش لهۆنى هەڵدایەوە.

 

بە پێى قسەى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى، لە پارێزگاى کرماشان "شەهاب نادرى نزیک بە ساڵێک دەبوو هەوڵى لادانى ئارەش لهۆنى دەدا، گرنگترین کاریش کە دەبوو بیکات دروستکردنى لابی بوو لەگەڵ پارێزگار"، بەڵام پرسى سەرەکى تەنیا لادانى ئارەش نەبوو، بەڵکو شەهاب نادرى بە لادانى ئارەش لهۆنى و جێگیرکردنى ڕستگار یوسفى، بە تیرێک نەک دوو نیشان بەڵکو سێ نیشانى دەپێکا، چونکە شوێنگرەوەى یوسفیش لە فەرماندارى سەلاس باوەجانی لە تاقمى نادرییە.

 

بە قسەى چالاکوانانى جوانڕۆ، ڕق و کینەى شەهاب نادرى لە ئارەش لهۆنى بە بەربەرستبوونى لهۆنى لە داگیرککردنى تەپەى ئەڵاهوئەکبەرى جوانڕۆ لەلایەن شەهاب نادرى و تاقمەکەیەوە، لە بوومەلەرزەکەى ساڵى ١٣٩٦ى پارێزگاى کرماشان گەیشتە لووتکەى خۆى. چونکە دووبارە لهۆنى بووە ڕێگر لەبەردەم شەهاب و تاقمەکەى بۆ ئەوەى بوودجەى تایبەت بە بوومەلەرزەلێدراوان بدزرێت.

 

شەهاب نادرى بە بەهانەى گەڵاڵەى گەشتیارى، تەپەى ئەڵاهوئەکبەرى جوانڕۆ بە پانتایی ٤٤٠ هەزار مەترى چوارگۆشەى کردبوو بە ناوى خۆیەوە، بەڵام بە هەڵنانى چالاکانى مەدەنى و ژینگەیی جوانرۆ لە لایەن لهۆنییەوە و کۆکردنەوەى ١٤ هەزار واچوو دژ بەم پڕۆژەیە، دواجار بە ڕەئی دادگاى جوانڕۆ نادرى ئەو تەپەیەى لەدەست دا.

 

لە بوومەلەرزە ٧.٣ ڕیختەرییەکەى ساڵى ١٣٩٦ى هەتاوى پارێزگاى کرماشان کە سەدان کوژراو و بریندارى لێ کەوتەوە، کارەکە گەیشتە ئاستێک کە شەهاب نادرى لیستى برا و خزموکەسوکارەکانى خۆى بۆ وەرگرتنى قەرەبووى مەڕوماڵاتەکەیان دروست کردبوو، لە کاتێکدا برا و نێزیکەکانى نادرى نە دانیشتووى شوێنى بوومەلەرزەکە بوون و نە مەڕوماڵاتیشیان هەبوو.

 

بە قسەى چالاکانى مەدەنى و ژینگەیی جوانڵاۆ، ئێستا شەهاب نادرى بە لادانى لهۆنى لە فەرماندارى جوانڕۆ و شوێنگرتنەوەى هاوتاقمیەکەى خۆى (ڕستگار یوسفى)، ڕێگەى خۆش کردووە بۆ تاقمبازى و دزی و گەندەڵى گەورەتر لەو شارە و هیواى بەدەستهێنانەوەى تەپەى ئەڵاهوئەکبەرى ئەو شارەى بەدەست هێناوەتەوە.