بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەموو شتێک لەبارەى ژیانى فەرهەنگى ئەڵمان

هەموو شتێک لەبارەى ژیانى فەرهەنگى ئەڵمان
AvaToday caption
posted onApril 28, 2019
noبۆچوون

 

ئایا، ئاڵمان چەند سینەما و شانۆ و ئۆپێرای هەیە؟ ساڵانە چەند کەس لەو خزمەتگوزاریانە سوودمەندە؟ چەند کتێب لەو وڵاتە چاپ دەکرێت؟ چەند کەس ئامێرى موزیک دەژەنێت؟

 

موزیک

فێستیڤاڵی موزیکی "بوخوم توتاڵ" هاوینی هەموساڵێک سەرنجی ٨٠٠ هەزار کەس بۆلای خۆی ڕادەکێشێت و بە گەورەترین فێستیڤاڵى ئاڵمان دەناسرێت. فێستیڤاڵى rock am ring بە ٨٧ هەزار بینەرەوە، بە گەورەترین فێستیڤاڵى بازرگانی موسیقاى ئەڵمان دەناسرێت.

شانۆ

لە ئاڵمان ١٤٢ هۆڵی شانۆگەرى هەیە، بچووکترینیان لە ناومبێرگە کە ٨٠ کورسی لەخۆگرتووە و گەورەترینیشیان بە ١٢٠٠ کورسی لە شاری هامبۆرگ دروست کراوە.شتوتگارت بە بوونى هۆڵی شانۆ، باڵە و ئۆپێرا و ١٢٠٠ فەرمانبەر و ٩٠٠ بەرنامەى ساڵانە، گەورەترین هۆڵی سێ بەشی دونیای هەیە.ساڵانە ٤٥٠ هەزار کەس بۆ تەماشاکردنى بەرنامەی هونەری سەردانی شتۆتگارت دەکەن و هۆڵی ئۆپێراکەی توانایی لەخۆگرتنی ١٤٠٤ کەسی هەیە و هۆڵی شانۆ و بالەکەشی جێگەی دانیشتنی ٦٧٩ کەسی تێدایە.

نێ,ەند

لە ساڵانی ڕابڕدوودا خەڵکی ئاڵمان بە شێوەی نێونجی ١٢١ ملیۆن جار سەردانی سینەمایان کردووە کە بە جیاوازی لەگەڵ ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. لە دەیەی ٥٠ سەدەی ڕابردوو سینەمای ئاڵمان خەڵکێکی زۆرتر سەردانی دەکرد و ئاڵمانییەکان بە شێوەی نێونجی ساڵانە ٨٠٠ ملیۆن جار سەردانی سینەمایان دەکرد.

کارى هونەرى

لە شاری بەرلین لە هەر هەزار کەس یازدە کەسی کاری هونەری دەکەن و ئەو شارە زۆرترین ڕێژەی هونەرمەندی لە ئاستی ئاڵماندا هەیە. ساڵانە لەو شارە ٣٧٠ پێشانگای هونەری بەڕێوە دەچێت.

کۆمپانیا

زۆرترین کۆمپانیاکانی چالاک لە بواری داهێنانی هونەری لە بەرلین نیشتەجێن و ١٨.٣%ی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لەو وڵاتە لە ڕێگەی کاری فەرهەنگیییەوە داهاتیان دابین دەکەن. لە ئاڵمان ١٣١ ئۆرکێسترای چکۆلە و گەورە هەن کە ١٠هەزار ژەنیار تێیاندا کار دەکەن.  ئۆرکێسترای لایپزیک بە ١٨٥ ژەنیار گەورەترین ئۆرکێسترای ئاڵمانە. کۆنترین ئۆرکێستراى ئاڵمانیش لە ساڵی ١٥٠٣ لە شاری کارش دەستی بە کار کردووە.

موزیکژەن

لە ئاڵمان ٩ هەزار و ٨٠٤ پێشانگا هەیە کە لە دونیادا دوای ئەمریکا بە پلەی دووەم دێت. لە مەیدانی بازاڕ و کڕین و فرۆشی بەرهەمی هونەریدا ئاڵمان تەنیا ٢%ى پشکی لەو بازاڕەدا هەیە. بازاڕی هونەری دونیا  لە نێو ئەمریکا و بەریتانیا و چین دابەش کراوە.

هونەرر

بەرلین بە ٥٢٧ ئۆپێرا لە ساڵدا پلەی یەکەمی ئاڵمانی هەیە و دواتر مۆسکۆ بە ٥٨٢ و ڤییەن بە ٥٣٥ ساڵانە زۆرترین ئۆپێرای جیهانیان تێدا بەڕێوە دەچێت.

ئۆپێرا

شاری بایروت کە ساڵانە فێستیڤاڵى فاگنێر لەوێ بەڕێوە دەچێت، بە بوونی دوو هۆڵی مێژویی ئۆپێرا ڕێکۆردی جیهانی ٢٥٠٠ کورسی لەدەست دایە. هۆڵی ئۆپێرای بادێن بادێن " وێنە" بەو ئاستە توانای گەورەترین هۆڵی ئۆپێرای ئاڵمان لەقەڵەم دەدرێت.

بایرۆت

ساڵانە ٩٠ هەزار کتێب لە ئاڵمان چاپ و بڵاو دەبێتەوە. ئەگەر ئەو کتێبانە بخرێنە کتێبخانەیەکەوە پێویستی بە کتێبخانەیەک بە درێژی ٢ کیلۆمەتر و نیو هەیە.

کتێبب

لە ئاڵمان ڕۆژانە ٣٤٤ ڕۆژنامەی ناوچەیی ولە ئاستی بەرزتر بڵاو دەبێتەوە. هەموو ئەو ڕۆژنامانە بەشی ئۆنلاینیان هەیە. ٢٠ گۆڤاری حەوتووانە و ٧ڕۆژنامە لە ڕۆژانی پشووی یەکشەممە بڵاو دەبنەوە.

رۆژنامە

لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لە ئاڵمان ڕۆژانە ١٦ ملیۆن و ٨ هەزار نوسخە ڕۆژنامە فرۆشراوە. ئاستی فرۆشی گۆڤاری حەوتووانە و ئەو ڕۆژنامانەی کە لە ڕۆژانی پشوو دەردەچن دەگاتە ٥ ملیۆن نوسخە. ئاڵمان پلەی یەکەمی ئەوروپا و پێنجەمی دونیای لەو بوارەدا هەیە.

پێنجەم

لە ئاڵمان سێ ملیۆن کەس بە شێوەی زانستی ساز دەژەنن. ئەو وڵاتە چوارەمین بازاڕی موسیقاى دونیای هەیە. ٦٤ هەزار کەس لە ئاڵمان پیشەیات ژەنیاترە و لەو ڕێگەوە داهاتی ژیانی خۆیان بە دەست دێنن.

موزیک و داهات

ئاڵمان بە گشتی خاوەنی ٣ هەزار و ٣٧٢ مۆزەخانەیە کە ساڵانە ١١٢ ملیۆن کەس سەردانیان دەکەن. زۆرترین مۆزەخانەکانی ئاڵمان لە دو ویلایەتى بایرن بە هەزار و ١٥٣ و بادێن و گۆتێنبێرگ بە هەزار و ٦٦ هەڵکەوتوون.

میسررر

کڵێسەى گەورەى شاری کۆڵن یەکێک لە بەناوبانگترین بینا مێژووییەکانی ئەو وڵاتەیە کە ساڵانە شەش ملیۆن کەس سەردانی دەکەن. کڵێسەى گەورەى شاری ئاخن لە ئاڵمان یەکەمین باڵەخانەى دونیا بوو کە لە ساڵی ١٩٧٨ خرایە نێو لیستی میراتی فەرهەنگی یۆنسکۆوە.

کڵێسە