بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیشانگای کتێبی تاران بە سانسۆرکراوی لە ناوخۆ و سانسۆرنەکراوی لە دەرەوەی ئێران

پیشانگای کتێبی تاران بە سانسۆرکراوی لە ناوخۆ و سانسۆرنەکراوی لە دەرەوەی ئێران
AvaToday caption
posted onApril 25, 2019
noبۆچوون

 

لە کاتێکدا ۳۲ـەمین پیشانگای کتێب لە تاران بەڕێوە دەچێت کە کتێبەکان لە فیلتەری کۆماری ئیسلامی پاڵاوتە دەکرێن و پاش تێپەڕین لە چەندین قوناغی چاوەدێری لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد لە ڕەفەى پیشانگا لە پێش چاوی خەڵک دادەنرێن.

 

چەند ڕۆژ پێش لە بەڕێوەچوونی پیشانگای کتێب، ئەنجوومەنی چیرۆکنووسانی تاران، نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی کرد کە تێیدا ناڕەزایەتی خۆیانیان سەبارەت بە قەدەغەکردنی  فرۆشی چەندین کتێب لەلایەن ئەم وەزارەتەوە لە پیشانگەکە دەربڕیبوو و نووسیویان "بڕیاری ئێوە لەسەر بڵاونەکردنی هەندێک کتێب، ئەو کەسانە لە مێشکماندا زیندوو دەکەنەوە کە هەوڵیان بۆ دوورخستنەوەی نووسەران لە نێو خەڵکدا دەدا".

هاوکات لەگەڵ پیشانگای نێودەوڵەتى کتێبی تاران، نووسەران و بڵاوکراوەکانی دەرەوەی ئێران پیشانگایەکى کتێب لەژێرناوی "پیشانگای کتێبی سانسۆڕنەکراوی تاران" لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەورووپا و ئەمریکا و کەنادا بەڕێوە دەبەن.

کتێبی ئێران

بەڕێوەبەرانی ئەم پیشانگایانە دەڵێن "ئێمە پیشانگاکەمان لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران دەکەینەوە تا دەرفەتێک بۆ ئەو کتێب و بڵاوکراوانە بڕەخسێنین کە بە هۆی سانسۆرەوە شوێنێکیان لە پیشانگای تاران نییە"، بەڕێوەبەرانى ئەم پێشانگەیە، هۆکارى کردنەوەى پێشانگەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە تا "خوێنەری فارسی زمانیش لە خوێندنی کتێبی سانسۆرنەکراو بێبەش نەبێت".

ئەم پیشانگایە چوارساڵ لەمەوپێش بە بەشداری ۷ دەزگاى چاپ و وەشان دەستی پێ کرد و ئەمساڵیش بۆ چوارەمین جار بە بەشداری ۱۹ دەزگاى چاپ و وەشان لە ۱٥ شاری دونیا بەڕێوە دەچێت.