بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە سیستەمی پەروەردەی ئێران بلیمەتەکان پەراوێز دەخرێن

لە سیستەمی پەروەردەی ئێران بلیمەتەکان پەراوێز دەخرێن
AvaToday caption
posted onApril 24, 2019
noبۆچوون

 

٤۰ ساڵە لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی،  زانست و توانایی، مەرجی گەشەسەندن و سەرکەوتوویی نەبووە، بەڵکوو خۆفرۆشی و پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستان مەرجی چوونەسەرکار لە دامودەزگا حوکمییەکانە و سیستەمی پەروەردە وەک ئامرازێک دەورێکی باڵای بووە بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرجە.

 

بەپێ دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی زانست و خوێندنی باڵا: لە ئێران ۲٨٥۰ زانکۆ و دامەزراوەی خوێندنی باڵا هەیە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چین بە حەشیمەتی ۱٥ ئەوەندەی ئێران تەنیا ۲٤٨۱ زانکۆ و دامەزراوەی خوێندنی باڵای  بوونی هەیە.

کەچی سەرەڕای ئەم هەوو زانکۆیە لە ئێران، بلیمەتە ڕاستەقینەکان لە مامۆستایەتی و کاربەدەستی لە زانکۆکان بێبەشن و ئاستی زانستی زانکۆکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دادەبەزێت. لەلایێکی دیکەشەوە هەڵاتنی بلیمەتەکان لەئێران دیاردەیەکی ئاساییە و ئێران زۆرترین هەڵاتنی  پسپۆری لێیە. بەپێ ئاماری فەرمی کۆماری ئیسلامی ڕێژەی هەڵاتنی بلیمەتەکان لە ئێران بەس لە ساڵی ۲۰۱٥ ،  ۱۱ هەزار و ۳۰۰ خوێندکار بووە.

سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنانی ئێران هەموو ساڵێک مامۆستا و کارمەندانی خۆی لە نێو ئەو تاقمە هەڵدەبژێرێت کە کۆیلیەتیان  سەلماندبێت یان ئەوەی کە لە ئاست ناعەداڵەتییەکان بێدەنگ بن و یان بەشێوازێک بکرێت بێدەنگیان بکات. بۆیە هیچ شوێنێ بۆ گەشەسەندن و چالاکی بلیمەتەکان لە ئێران نامێنێت.

بەوتەی وەزیری پەروەردە و  ڕاهێنان: تەنیا ئاکامی ئەم هەموو زانکۆیانە لە ئێران کە ئاستی زانستییانیش زۆر لە خوارەوەیە، بەرزکردنەوەی ڕێژەی بێکارانێک کە بڕوانامەی زانکۆیان هەیە. بە شێوەیەک کە ٥۷٪ بێکارانی ئێران بڕوانامەی زانکۆیان هەیە.

لە سیستەمی پەروەردەی ئێران بلیمەتەکان پەراوێز دەخرێن