بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٣%ى دانیشتووانى ١٠ تا ٤٩ ساڵی ئێران نەخوێندەوارن

٣%ى دانیشتووانى ١٠ تا ٤٩ ساڵی ئێران نەخوێندەوارن
AvaToday caption
posted onApril 24, 2019
noبۆچوون

 

عەلی باقرزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی "نیهزەتی سەوادئاموزی" چوارشەممە ٤ بانەمەڕ ڕایگەیاند "ملیۆنێک و ١٣٨ هەزار کەس کە بەرامبەرە لەگەڵ سێ لەسەدی دانیشتووانى ١٠ تا ٤٩ ساڵ نەخوێنەوارن" و بە پێی ئاماری یونسکۆش ڕێژەى خوێندەوارانى ئێران ٦٥.١ لەسەدە.

 

سەرۆکی ڕێکخراوی "نهضت سوادآموزی" لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی ٤٠ ملیۆن و ٧٠٨ هەزار کەس خاوەنی بڕوانامەی لانیکەم پێنج و شەشی سەرەتایین کە دەکەونە گرووپی خوێندەواران و ڕێژەی سێ ملیۆن کەس لە دانیشتوانى ١٠ تا ٤٩ ساڵەی ئێران قوتابی سەرووی دە ساڵن کە تا ئێستا لە پۆلەکانی پێنج و شەش وەرنەگیراون و ٣٢٠ هەزار کەسیش بە ڕاگەیاندنی سەرچاوە فەرمییەکان توانایی فێربوونیان نییە.

باقرزادە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە بە پێی ڕاپۆڕتێک کە لە لایەن ناوەندی ئاماری یونسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی بڵاو کراوەتەوە، ڕێژەى خوێندەوارى یەکێک لە پێنوێنەکانی سەرەکی گەشەی ئینسانی لە بەشی فێرکاری ئەو کەسانەی کە خوێندەواری ناوەندی و باڵایان هەیە، دیاری کراوە. ڕێکخراوی یونسکۆ دۆخی ئاستی خوێندەواری وڵاتانی لە سێ گرووپی تەمەنی ١٥ تا ٢٤ ساڵ و ٢٥ تا ٦٤ ساڵ و گرووپی تەمەنی سەرووی ١٥ ساڵ گرووپبەندی کردووە.

باقرزادە لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی لە گرووپی تەمەنی ٢٥ تا ٦٤ ساڵ، ٢.٦٥ لەسەد لە چاو ساڵی ٢٠١٣ زیادى کردووە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بە نەخوێندەوار هەژمار کراون، لەو گرووپە تەمەنییەدا گەیشتووەتە ٨٨.٤٤% واتە پێنج ملیۆن کەس.

لە گرووپی تەمەنی سەرووی ١٥ ساڵ نرخی خوێندەواری ئێران گەشەی ٢.٥٥%ى هەبووە و لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس گەیشتۆتە ٨٧.١٣%.