بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گوگڵ چەند تۆڕى هەواڵى کۆمارى ئیسلامى لە یوتیوب داخست

گوگڵ چەند تۆڕى هەواڵى کۆمارى ئیسلامى لە یوتیوب داخست
AvaToday caption
posted onApril 20, 2019
noبۆچوون

 

کۆمپانیاى گوگڵ تۆڕە هەواڵییەکانى "پرس تیڤى" و "هیسپان تیڤى"ـى سەر بە دەنگوڕەنگى کۆمارى ئیسلامى، بە هۆى "پێشێلکردنی ڕێنماییەکان" لە هەندێک دامەزراوەى ئەم کۆمپانیایە، بەتایبەت لە یوتیوب و جیمەیل ناچالاک و لابرد.

 

"پرس تیڤى" کە کەناڵى ئینگلیزى زمان و "هیسپان تیڤى" کەناڵى ئیسپانی زمانى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامین، بڵاویان کردووەتەوە کە لەمەولا لە هەندێک خزمەتگوزارى کۆمپانیاى گوگڵ، بەتایبەت لە یوتیوب و جیمەیل نابینرێن. لە هەواڵەکەیاندا هاتووە کە ئەم وەلاوەنان و پچڕانى هاوکارییە، "بێ ئاگادارکردنەوەى پێشوو" ڕووى داوە و هۆکارەکەى بە "پێشێلکردنى ڕێنمایییەکانى گوگڵ" باس کراوە.

پرێس تیڤى، وێنەیەکى لەو پەیامە بڵاو کردووەتەوە کە لەکاتى هەوڵدان بۆ چوونە نێو ئەو تۆڕەوە بۆ هەژمارى کاربەرییەکەى لە یوتیوب نێردراوە. لە پەیامەکەدا هاتووە "حیسابى گوگڵى ئێوە ناچالاک و ناکرێتەوە. چونکە بە شێوەیەک سوودتان لێى وەرگرتووە کە سیاسەتەکانى گوگڵى پێشێل کردووە'.

یوتیووب داخران

بە قسەى پرێس تیڤى، کەناڵەکانى ئەم تۆڕە هەواڵییە ئێستا بۆ خەڵک کراوەن و دەتوانن بیانبینن، بەڵا بۆ ئەدیمنەکانى بەستراوە و ناتوانن بابەتى نوێ دانێن. هەواڵنێرى فارس دوێنێ هەینى لەمبارەوە نووسى، ئەمە یەکەم جار نییە کە کاناڵەکانى پرێس تیڤى لە یوتیوب دەبەسترێن. یەکەم کەناڵى ئەم تۆڕە هەواڵییە لە دیسەمبەرى ٢٠٠٩ دروست بوو، بەڵام گوگڵ لە سپتەمبەرى ٢٠١٣ بەستى. کەمێک دواى بەسترانەکە، ئەم کاناڵەوە دروست کرا، بەڵام ئەم کەناڵە دواى دوو مانگ ئەکتیڤییەکەى نەهێڵدرا. فارس لە درێژەى ڕاپۆرتەکەى نووسیویەتى "سێیەمین کەناڵى پرێس تیڤى لە یوتیوب پێنج مانگ دواتر ئەویش وەک دووەم و یەکەمى داخرایەوە. ئەوەى کە ئێستا لە یوتیوب داخرا، نزیکەى ٢٧٠ هەزار بەکاربەر و هاوبەشى هەبوو.

لەم چەند مانگەى ڕابردوو، گوگڵ و تویتەر و فەیسبووک و ئینیستاگرام و هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتى دیکە، هەژمارە بەکاربەرییەکانى بەرپرسانى کۆماری ئیسلامییان بە هۆى "بڵاوکردنەوەى هەواڵى درۆیین" یا "بەلاڕێدابردنى خەڵکى" بەستراون.