بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناشناڵ ئینترێست: ئێستا کە سوپای پاسداران لە لیستى ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانە ئیتر کاتی وڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامییە لە ئاست تاوانەکانى

ناشناڵ ئینترێست: ئێستا کە سوپای پاسداران لە لیستى ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانە ئیتر کاتی وڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامییە لە ئاست تاوانەکانى
AvaToday caption
posted onApril 16, 2019
noبۆچوون

 

ناشناڵ ئینترێست لە وتارێکدا لێکدانەوەیێکی لە سەر سوپای پاسداران بووە کە خراوەتە نێو پێرستی دامەزراوە تێرۆریستییەکان .  لەم وتارە نووسراوە "زیادکردنی گەمارۆکان دژ بە سوپای پاسداران، خاڵێکی باشە بۆ دەسپێک تا سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ئاست کۆماری ئیسلامی بگۆڕدرێت".

 

برادلی بێرمەن بەڕێوەبەری باڵای هێزە سەربازی و سیاسییەکان لەگەڵ ئەندرۆ گابری لێکۆڵینەر لە وتارێکى ناشناڵ ئینترێست سەبارەت بە سوپای پاسداران کە خراوەتە ڕیزی دامەزراوە تێرۆریستییەکان، دەنووسن "کاتی وڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامییە لە ئاست کردەوەکانی و دەبێ سزاى خۆى وەربگرێت". هەروەها لەم وتارەدا ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی ئێران کراوە "خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، پیشاندەری ئەوەیە کە ئاستی خۆڕاگری خەڵک گەیشتووەتە کۆتایی. گەمارۆ نوێیەکانیش کە لەسەر سوپای پاسداران دانراون تێچووی پاڵپشتی لە تیرۆریزمی لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە زیاتر کردووە.

ناشناڵ ئینترێست هەروەها ئاماژەی بە ڕاپۆرتی حەفتەی پێشووی دەوڵەتی ترامپ داوە لەسەر کوشتنی هێزەکانی ئەمریکا بەدەست سوپای پاسداران و هێزە چەکدارە دەرەکییەکان لە عێراق کە "بە پێ لێکۆڵینەوە لەسەر هەزاران دۆسییەی نهێنی، گومانی لێ ناکرێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە بۆمب لە پاڵ شەقامەکان و بۆمبی دەستکرد و مووشەکی پێشکەوتوو دژ بە هێزەکانی ئەمریکا، هاتووتە مەیدان".

لە ڕاپۆرتی سوپای ئەمریکا جەخت کراوە لەسەر ڕۆڵی سوپای پاسداران و هێزی قودس لە پاڵپشتی ئەو هێزە چەکدارە خۆجێیانە کە ئەم چەکانەیان بەکار دەهێنا. هێز و توانای  ئەم چەکدارانە بەهەموو لقەکانیانەوە بەستراوەتەوە بە هێزی قودسی سوپای پاسداران.