بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس قۆڵبەست کرا

دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس قۆڵبەست کرا
AvaToday caption
posted onApril 11, 2019
noبۆچوون

 

دوای لێستاندنەوەی مافی پەنابەریەتی لە جولیان ئاسانژی دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس لە لایەن ئیکوادۆر، پۆلیسی بەریتانیا ئاسانژی لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن قۆڵبەست کرد. پۆلیسی لەندەن بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند "ئاسانژ لە نزیکترین کات دادگایی دەکرێت".

 

ئاسانژ لە ساڵی ٢٠١٢ و لە ترسی قۆڵبەستکران لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر دەمایەوە. دوای ئەوەی دادگایەکی بەریتانیا دەنگی بە ڕادەستکردنەوەی ناوبراو بە سوئید دا، بووە پەنابەری باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن.

ویکیلیکس حەوتووی ڕابڕدوو لە زمانی دەسەڵاتدارێکی پلەبەرزی دەوڵەتی ئیکوادۆر بڵاوی کردبووە کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە بەتەمایە ئاسانژ لە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەریتانیا دەربکات و لەگەڵ لەندەن گەیشتوونە ڕێککەوتن سەبارەت بەو پرسە. هۆکاری ئەو پرسە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆڕتگەلێکە سەبارەت بە گەندەڵی ماڵی "لێنین مۆرانۆ" سەرکۆماری ئیکوادۆر لە لایەن ویکیلیکسەوە.

ئاسانژ ساڵی ٢٠١٠ لە سوید بە گێچەڵی سێکسی تاوانبار کرا، بەڵام ئەو دۆسیەیە لە ساڵی ٢٠١٧ داخرا. بەو حاڵەشەوە دەوڵەتی بەریتانیا بە هۆی پێشێلکردنی ئازادی مەرجدار لە لایەن ئاسانژەوە هەوڵی دەستبەسەرکردنی دەدا.

شایانی باسە دەوڵەتی ئەمریکا بە هۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگەی دەوڵەتی و سەربازییەکانى لە لایەن ویکیلیکسەوە، خوازیارى پێدانەوەى جولیان ئاسانژە.