بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترامپ سەرۆکی تۆڕی سیخوری وڵاتەکەی لادا

ترامپ سەرۆکی تۆڕی سیخوری وڵاتەکەی لادا
AvaToday caption
posted onApril 9, 2019
noبۆچوون

 

کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ڕادۆڵف ئێڵس بەڕێوەبەری تۆڕی سیخوری ئەمریکا، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.

 

بە پێی هەواڵی ئاشۆشێتد پرێس، سارا هاکبی ساندێرز، وتەبێژی کۆشکی سپی گوتویەتی دۆناڵد ترامپ یەکێک لە ئەفسەرەکانی تۆڕی سیخوڕی ئەو وڵاتەی  بە ناوی جیمز مۆرای لە جێگەی ئێڵس داناوە و مۆڕای مانگی مەی داهاتوو کارەکەی دەست پێدەکات.

بە پێی ڕاپۆڕتی سێ دەسەڵاتداری ئەمریکایی کە نەیانیویستووە ناوەکەیان ئاشکرا بکرێت، لە هۆیەکانی لەکارلادانی ئێڵس دەگەڕێتەوە بۆ تێکهەڵچوونی تاکەکسی لە نێو ڕێکخراوەکەدا و دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو هیچ پەیوەندی بە دەستلەکارکێشانەوەی کریستین نیڵسین وەزیری ئەمنیەتی ناوخۆی ئەمریکا و هەروەها ڕوودانی کۆمەڵیک پرسی ئەمنیەتی لە گۆڕەپانى تاکەکەسی سەرکۆماری ئەمریکا نییە.

دەستلەکارکێشانەوەی نێڵسن تەنیا چەند ڕۆژ دوای سەفەری ناوبراو لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بۆ ناوچە سنوورییەکانی ویلایەتی تێگزاس لەگەڵ مەکسیک ڕووی دا.