بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نیگەرانی ٧ وڵاتە ئابوورییە گەورەکەی دونیا لە چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی

نیگەرانی ٧ وڵاتە ئابوورییە گەورەکەی دونیا لە چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
noبۆچوون

 

وەزیرانی دەرەوەی ٧ وڵاتى ئابووریی گەورەی دونیا کە بریتى بوون لە ئەمریکا، کانادا، فەڕانسە، بەریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا و ژاپۆن"، لە کۆتا بەشی ڕاگەیێندراوی خۆیان لە پاریس کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆتایی هات، باسیان لە چالاکییە جێی نیگەرانییەکانی ئێران لە بوارەکانی موشەکی و ناوەکی و وڵاتانی ناوچەکە کرد.

 

نوێنەری ئەمریکا لەو دانیشتنەدا "جان سالیوان" بوو کە بە جێگرایەتی پۆمپێئۆ لەو دانیشتنەدا ئامادە بوو. لە یەکێک لە خاڵەکانی کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"ئێمە لەمەڕ چالاکییە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکە بە قوڵی نیگەرانین، بە تایبەت لە پشتیوانی بەردەوامی ئەو دەسەڵاتە لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و میلیشیا چەکدارەکان.". هەروەها نووسیویانە "ئێمە داوا لە ئێران دەکەین بە شێوەیەکی چالاکتر کار بکات بۆ کەمکردنی پشێوییەکانی یەمەن، پشتیوانی نیزامی، ماڵی و سیاسی لە ئەکتەرانی نادەوڵەتی لە وڵاتانی سوریە و لوبنان ڕابگرێت و هەموو بڕیاڕنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ بکات و لە پەرەدان بە سیستەمی موشەکی بالستیک و توانایی فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پێشگیری بکات."

هەروەها نووسیویشیانە کە ئەوان داوا لە ئێران دەکەن لە هەر هەوڵێک کە دەتوانێ خەسار بە ئەمنیەتی ناوچەکە بگەیەنێت، خۆ ببوێرێ و هاوکاری هەوڵەکان بکات بۆ دەستپێراگەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام. لە بەیاننامەکەدا هاتووە "داوا لە ئێران دەکەین پابەندی ئەو ڕیککەوتنە نێودەوڵەتییانە بێت کە بۆ خۆی واژووی کردوون و کۆتایی بێنێت بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین".

G7

وەزیرانی دەرەوەی گرووپی ٧ لە بڕگەیەکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی دانیشتنی کۆتایی فەڕانسە گووتویانە: ئێمە سوورین لە سەر پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی و دڵنیابوون لەوەی ئێران ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بە جێ دەگەیەنێت. پشتیوانی دەکەین لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاوەدێریکردنی بەرنامە ناوەکییەکانی کۆماری ئیسلامی و داوا لە ئەندامانی ئاژانس دەکەین بە شێوەی خۆخواز هاوکاری ئاژانس بکەن بۆ ئەوەی سەرچاوەی پێویستی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی لە دەست دابێت.

لە بڕگەی کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "داوا لە ئێران دەکەین کۆتایی بێنێت بە هەناردەکردنی تەکنەلۆژیی موشەکی بالستیک بۆ ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان و ئێمە تەمامان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی موشەکە بالستیکەکان و ناردنی نایاسایی چەک لە ناوچەکە پەرە بە هەوڵەکانمان بدەین.