بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەڕانەوەی دە هەزار چەکداری فاتمیون بۆ ئەفغانستان

گەڕانەوەی دە هەزار چەکداری فاتمیون بۆ ئەفغانستان
AvaToday caption
گەمارۆى ئابوورى کاریگەرى هەیە لە پاشەکشەکردنیان
posted onApril 2, 2019
noبۆچوون


 

دەسەڵاتدارێکی پلەبەرزی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێسی گوتووە نزیکەی دە هەزار کەس لە هاووڵاتیانى ئەفغان کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە مەشقیان پێ کراوە و لە سوریە شەڕیان کردووە، گەڕاونەوە بۆ ئەفغانستان.

 

بە پێی ڕاپۆڕتەکەی ئاسۆشێتدپرێس کە ڕۆژی دووشەممە ١٢ خاکەلێوە بڵاو بووەتەوە ئەو دەسەڵاتدارە لەگەڵ وردەکارییە زانیارییەکانی دەوڵەتی ئەفغانستان ئاشنایە. بە پێی نووسراوی ئەو هەواڵدەرییە دەوڵەتی ئەفغانستان و زۆربەی کارناسان گریمانەى ئەوە دەکەن کە ئێران جارێکی دیکە ئەو هێزە شێعەیە ڕێک بخاتەوە و لە ئەفغانستان بە قازانجی سیاسەتەکانی خۆی بەکاریان بهێنێت و بەمەش هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەى ئەفغانستان پووچەڵ ببنەوە.

بە گووتەی ئەو دەسەڵاتدارە، کۆماری ئیسلامی ئێستا خەریکی هاوکاریکردنی ئەو میلیشیایانەی فاتمیونە کە لە کابول و ناوچەی شێعەنشینی بامیان نیشتەجێ بوونە. لەشکری فاتمیون ئەو چەکدارە ئەفغانیانەن کە سوپای پاسداران بۆ ناردن بۆ سوریە و شەڕکردن وێرای هێزەکانی بەشار ئەسەد دژی دژبەرەکانی، ڕێکی خستوون.

فاتمییەکان