بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پێشمەرگەیەکى حدکا شەهید بوو

پێشمەرگەیەکى حدکا شەهید بوو
ئەمە چەندین تێکهەڵچوونە کە لە نێوان حدکا و سوپاى پاسداران لەو ناوچەیە ڕوودەدات
شەڕەکەى نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسداران لە شاخەکانی پشتی زێوە و کۆنەلاجان بووە.
posted onJune 24, 2018
noبۆچوون


شەوی ٣ی پوشپەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە ناوچەی پیرانشار و لە شاخەکانی پشتی زێوە و کۆنەلاجان لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دا .

بە پێى گوتەى پێشمەرگەیەکى ئەو حزبە "لەو شەڕەدا دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە ڕیگەی شەڕی زەوینی و مەیدانیدا نەیتوانی سەرکەوتن بە دە ست بێنێ، دەستی کردووە بە تۆپبارانی ناوچەکە". بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، لە ئەنجامى ئەو شەڕ و تۆپبارانەوە، پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە نێوی سامان شێوەسەڵی کە خەڵکى شارى سەردەشتە، شەهید بوو.

بە گووتەی حەدکا لەو شەڕەدا پاسدارێک بە نیوی محەمەد هاشمی کوژراوە و پاسدارێکی دیکەیش بە نێوی کەسرا عەبدوالعەزیز زادە بریندار بووە.

حزبی دیموکراتى کوردستان لەو بارەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا سەرەڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە نووسیویەتى"پاش شەڕ و پێکدادانێکی زۆر و ئاگربارانی تۆپخانەکانی رێژیم لەو شوێنە، دوژمن بە کوژراو و بریندارێکی زۆرەوە تێک شکا، لەو پێوەندییەدا رێژیم کوژراوێکی خۆی بە ناوی ستوان دوو محمد هاشمی و بریندارێک بە ناوی کسری عبدالعلیزادە راگەیاندووە.  پاش کۆتایی شەڕەکە پێشمەرگەکان درێژەیان بە تێکۆشانی خۆیان دا . لەو شەڕەدا بەداخ و کەسەرێکی گرانەوە پێشمەرگەی ئازا و چاو نەترس هاوڕێ سامان حەسەن پوور ناسراو بە سامان شێوەسەڵی شەهید و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاسان بوو".