بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاگەیاندراوی بەپەلە

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى
posted onJune 19, 2018
noبۆچوون

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە سوپاى بەیتولموقەدەسەوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، هێزە ئەمنییەکان و سوپا لە شارى سنە کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە و دەروازەکانى ئەم شارە لە لایەن هێزە تایبەتەکانى ئیتلاعاتەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

ئاڤاتودەى هۆشداری دەداتە هەمووان کە ئەگەرى ئەوە هەیە ئەم هەموو ئامادەکارییانەى سوپا و ئیتلاعات بە مەبەستى ئیعدامى ڕامین حوسەین پەناهى زیندانیی سیاسى نێو زیندانى ناوەندى شارى سنە بێت. بۆیە دەبێت خەڵک ئاگاداری ئەوە بن کە کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت سبەى شەو چوارشەممە ٣٠ـی جۆزەردانی ٩٧ و لە کاتى یارى نێوان ئێران و ئیسپانیا ڕامین لە سێدارە بدات.

بۆیە دەبێت هەموومان ئاگادارى ئەوە بین کە کۆمارى ئیسلامى ئێران سوود لەم دەرفەتە وەرنەگرێت.

 

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى