بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٩٠٠٠ گیراوى بیانیی داعش لە کەمپێکی هەسەدەن

٩٠٠٠ گیراوى بیانیی داعش لە کەمپێکی هەسەدەن
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2019
noبۆچوون

 

بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکەن ٩٠٠٠ ئەندامی بیانی داعش لە کەمپێکی ئەو هێزە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگیراون. ئەو ئامارە پێش لە هێرشکردنە سەر دوایین پێگەی چەکدارانی داعش لە باغوز بوو و ئێستا باغوز بە تەواوى دەستى بەسەردا گیراوە و خەلافەتى داعش کۆتایی پێ هێنرا.

 

لوقمان ئەحمی وتەبێژی هەسەدە بە هەواڵدەری فەڕانسەی گووتوە لەو ژمارە بەدیلگیراوە، ٦٥٠٠ کەسیان منداڵن کە لە کەمپی ئەلهول ڕاگیراون. ئەحمی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "ئەو ئامارە دەگەڕێتەوە بۆ دوو حەوتوو لەمەو بەر و پێش هێرشی هێزەکانی سوریەی دیموکرات بۆسەر باغوز کە دوایین پێگەی چەکدارانی داعش بوو لە سوریە".

دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیە لە مانگەکانی ڕابڕدوو لە بنکەی میلیشیاکانی داعش هەڵاتوون. ئەو کەسانەی شیمانەی پێوەندی بە داعشیان لێدەکرا یان کوژراون یان بە دیل کەوتوونە دەستی هەسەدە. ژنان و منداڵانی ئەو گووندە ڕاگوێزراون بۆ ئۆردوگاکانی هەسەدە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

هێزەکانی سوریەی دیموکرات و ئەمریکا پێکەوە و لە مەراسیمێکى سەربازى کۆتاییهاتنى خەلافەتی داعشیان لە باغۆز ڕاگەیاند کە لە سالی ٢٠١٤ـەوە و دەستەوە گرتنی ناوچەیەکی زۆری سوریە و عێراق، ویستیان دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و دونیادا بگرن.

دوای تەواوبوونی هێرشەکەی سەر باغۆز و کۆتاییهاتنی داعش هەر کام لە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا و مایک پۆمپئۆ پیرۆزباییان لە هیزەکانی ئەمریکا و سوریەی دیموکراتیک و هاوپەیمانان کرد.

گیراوانى داعش