بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شەفێع کێمنەیی ڕێزى لێ گیرا

شەفێع کێمنەیی ڕێزى لێ گیرا
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2019
noبۆچوون

 

مامۆستا شەفێع خالدی کێمنەیی، مامۆستای دەنگخۆشی هەورامی لە هۆڵی فەجری شاری سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و بە ئامادەبوونی لایەنگرانی گۆرانى هەورامى و کەلتوور و موزیکى ناوچەکە ڕێزی لێ نرا و خەڵکانێکى زۆریش ئامادەى مەراسیمەکە بوون.

 

هووشەنگ جاوید لێکۆڵەری بواری مۆسیقا لەبارەی هونەری مامۆستا کێمنەیی وتارێکى پێشەکەش کرد و گوتى "مۆسیقای هەورامی قەرزداری مامۆستا کێمنەییە، مامۆستا ئەوەی کە لە تونایدا بوو بۆ شێعر و مۆسیقای هەورمان ئەنجامی دا و ئەوەی کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لەم مامۆستایە بەم شێوەیە پێشوازیی لێدەکرێت پیشان ئەدات کە هونەری مامۆستا کاری خۆی کردووە".

ئەیووب کەیخا ڕۆستەم توێژەری بواری مۆسیقا کە لە باشوورى کوردستانەوە گەیشتبووە شارى سنە، لە ڕێوڕەسمەکەدا لەبارەی مامۆستا کێمنەیی گوتی "جلوبەرگی خەڵکی هەورامان لە پێڵاوەکەیانەوە تا کڵاوەکەیان هێمای هونەرە، مامۆستا کێمنەییش یەک لە هێماکانی گرنگی فەرهەنگ و هونەری هەورامان، کوردستان، ئێران و جیهانە".

شایانی باسە، مامۆستا شەفێع کێمنەیی لە دایکبووی ٩ی جۆزەردانی ١٩٤٢ی زایینی ناوچەی کێنمەی سەر بە شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشانە و کوڕی مامۆستا محەمەد کێمنەیی لە گەورە مامۆستایانی مۆسیقای هەورامییە.

شەفێع ١

 

شەفێع ٢