بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ماهان ناتوانێت بچێتە فەڕانسە

ماهان ناتوانێت بچێتە فەڕانسە
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ڕاپۆڕتی فرانس ٢٤، فڕینی فرۆکەکانی ماهان بە ئامانجی پاریس بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دوازدەی خاکەلێوەی ئەو  ساڵەوە ڕادەوەستن. دەگووترێ هێندێک لە موشتەرییە فەڕانسەییەکانی ماهان لە ئێران لە لایەن ئەو کۆمپانیایەوە ئیمەیلی هەڵوەشانەوەی سەفەرەکانیان بۆ هاتووەتەوە.

 

پێشتر بەڕڵین لە بەفرانباری ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو فڕینەکانی کۆمپانیای ماهانی بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان هۆکاری ئەو بڕیارەی پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی خۆی ڕاگەیاندبوو. دوای گەمارۆکانی ماهان لە لایەن ئاڵمانەوە محەمەد ئیسلامی وەزیری ڕێگە و شارسازی ڕۆژی  ٤ ڕێبەندان، گەمارۆخستنە سەر هەموو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ڕۆژاواوە ئاشکرا کرد.

لە کاتێکدا ئاڵمان بڕیاڕی درێژەدان بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانی داوە، کۆماری ئیسلامی ئەو بڕیارانەی دەوڵەتی ئاڵمانی بە پاساوهەڵنەگر و ناپسپۆڕانە لەقەڵەم داوە. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ کۆمپانیای ماهانی خستووەتە لیستەی گەمارۆکانی و هۆکاری ئەو کارەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایە لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریە خزمەتگوزاری و کەرسەی تکنیکی بۆ سوپای قودس لە سوریە گواستۆتەوە.