بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئامانجی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەنگال ڕاهێنانی هێزکانی ئەمنی عێراقە

ئامانجی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەنگال ڕاهێنانی هێزکانی ئەمنی عێراقە
"ئامانجی ئەو هێزانە لە شەنگال ڕاهێنانە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی سنووری نێوان عێراق و سووریا لە داعش"، ئەمە قسەى ئەفسەرێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژ بە داعش بوو کە تایبەت بوو بە ئاڤاتودی.
posted onJune 11, 2018
noبۆچوون

 

 فەرماندەیەکی سوپای ئەمەریکا کە نەیویست نێوی ئاشکرا بێت گوتی "هەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی بۆ شەڕی دژی داعش لە شەنگال، ڕاهێنانی نزیکەی ٤٠٠ هێزی ئەمنی عێراقە تا ئامادە بکرێن بۆ پاراستنی سنووری نێوان عێراق و سوریا لە داعش. بە وتەی ئەو فەرماندە ئەمریکییە هێزی هاوپەیمانان، ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق "دوو حەفتە دەخایەنێت" بەڵام ئەو هێزەى هاوپەیمانان کە بۆ ڕاهێنانەکە لەوێن، چەندن و بۆ ماوەى چەند لەوێ دەمێننەوە و ئاخو پاش کۆتایی ‌هاتنی ڕاهێنانەکە شەنگال جێ دەهێڵن یا نا؟!

 سەبارەت بە هەندێک دەنگۆ لە سەر ئەوەی گوایا ئامانج لە هاتنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شەنگال، دامەزراندنى بنکەیەکی سەربازییە، ئەو ئەفسەرە گوتی "هیچ جورە پلانێک بۆ دروستکردنى بنکەی سەربازی لە شەنگال یا پاککردنەوەی گوندەکانى دەوروبەری لە بۆمب و تەقەمەنییە بەجێماوەکان نییە."

ئەفسەرەکەش لە شەنگالەوە ئەوەی بە ئاڤاتودەى گوت کە "ئامانجی هێزەکانیی هاوپەیمانان تەنیا و تەنیا شکستپێهێنانى داعشە."

چەند کاروانێکی هیزەکانی هاوپەیمانان بە سەروکایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش، ١١ی جۆزەردان گەیشتنە سەر چیای شەنگال، مەنزڵ و زێدى ئێزدییەکان کە لە ڕۆژی ١٢ی  گەلاوێژ چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر و سەدان کەسی لێ کوشت و هەزاران ژن و منداڵیشى لێ بە کەنیزەک گرت.