بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئامانجی موشەکی ئەمریکا: ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و کۆریای باکوور

ئامانجی موشەکی ئەمریکا: ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و کۆریای باکوور
AvaToday caption
posted onMarch 17, 2019
noبۆچوون

 

دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان ڕۆژی هەینی ٢٤ ڕەشەممە لە واشنتۆن دانیشتنێکی لە ژێر ناوی " ئامانجی سیستەمی موشەکی ئەمریکا ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران و کوریای باکوور" پێک هێنا.

 

لەو دانیشتنەدا بێهنام تاڵبڵو، دەیڤید مەکسول و برێدلی بومەن لە دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان و ڕێبێکا هاینرێکس لە ناوەندی هزری هادسن ئامادە بوون. بێهنام تاڵبڵو، لێکۆلەری پلەبەرزی پرسەکانی ئێران لەو دامەزراوەتە لە دانیشتنەکەدا گووتی: موشەکی بالستیکی ئێران لەسەر بنەمای موشەکەکانی کۆریای باکوورە و لە بنەڕەتەوە موشەکی کروزی ئیران لە ئۆکراین هاوردە کراوە.

لە درێژەدا گووتی"ئێران لە ڕێگەی ئەندازیاریی بەراوەژوو بە کۆمەڵ مووشەکی بەرهەم هێناوە و سەرەڕای ئەوە تکنیکی بەرهەمهێنانی داوەتە دەستی گرووپەکانی خۆی لە ناوچەکەدا".

تاڵبڵو لە درێژەی قسەکانیدا گووتی ئێران بەو کارەی دەیهەوێ توانایی ڕووبەڕووبوونەوەی بە شێوەی بەربڵاو لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرز بکاتەوە. لەو بەشە لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە ئێران بە ئیلهاموەرگرتن لە بەرنامەی مووشەکی هەڵگرى مانگى دەستکرد هەوڵ دەدات موشەکی کیشوەربڕ بەرهەم بێنێت.

ڕێبێکا هاینڕێکس، شرۆڤەکاری ناوەندی هادسن لەو دانیشتنە گووتی: "هەڕەشە لە لایەن ئێران و کۆریای باکوورەوە لە بواری موشەکی بالستیکی کیشوەربڕ جێگەی نیگەرانییە ئەگەرچی ئێمە تا ئێستا شایەتی تاقیکارییەکی سەرکەوتووانە نەبووین بەڵام بەڵگەکان دەری دەخەن کە ئەوان خەریکن بە باشی کاری خۆیان دەکەن".

لە درێژەدا گووتیشی ئەمریکا نابێ دەست لەسەر دەست دابنێ تا ئەو کاتەی ئەوان تاقیکاری سەرکەوتووانە دەکەن و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهینانی موشەکی بالستیک لە هەمان کاتدا ڕێڕەوێکی مەترسیدارە کە ئەوان خەریکن تێپەڕی دەکەن. لە لایەکی دیکە دەیڤید مەکسول، شڕۆڤەکاری دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لەو دانیشتنە گووتی: سەبارەت بە ناوەندی سوهی لە کۆریای باکوور کە دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە، دوو سیناریۆ لە ئارادایە:

یەکەم: ئاخۆ بڕیاڕە تاقیکاری مووشەکی دووبارە دەست پێ بکاتەوە و ئەو کارە ناردنی پەیامی کۆتاییهاتنی دیپلۆماسییە بۆ ئەمریکا؟

دووەم: یاخوود ئامانج لێی چاککردنەوەی دووبارە بە ئامانجی تێکدانەوەی دوای درێژەدان بە دانووستانەکان و گەیشتن بە ئاواتەکانە؟