بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناڕەزایەتییەکانی جەزائیر درێژەی هەیە

ناڕەزایەتییەکانی جەزائیر درێژەی هەیە
AvaToday caption
خۆپێشاندەران خوازیاری ئاڵوگۆڕی سیاسی بەپەلەن لەو وڵاتەدا
posted onMarch 13, 2019
noبۆچوون

 

سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدوالعەزیز بوتفلیقە لە پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی جەزائیر خەڵکی ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

سەرکۆماری ٨٢ ساڵەی جەزائیری ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ڕەشەممە خۆی لە خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە کشاندەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا هەڵبژرادنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەی بەدواخست و ئەو پرسە بووە هۆی درێژەی خۆپێشاندانەکانی ئەو وڵاتە. سەرکۆماری جەزائیر ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دوای بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی نەتەوەیی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بە ئاقاری چاکسازی نیزامی سیاسی و یاسایی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

خەڵکی جەزائیر شەوی ڕابڕدوو دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی بوتفلیقە لە پاڵیواروی هەڵبژرادنەکانی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆشی و شادیان دەربڕی. ناڕازییانی جەزائیری چەندین حەوتوویە بە کاردانەوە بە خۆپاڵاوتنی دووبارەی بوتفلیقە سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

بوتفلیقە