بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەگەری سزای سێدارەی هەشت چالاکی ژینگەیی

ئەگەری سزای سێدارەی هەشت چالاکی ژینگەیی
AvaToday caption
posted onMarch 12, 2019
noبۆچوون

 

ڕێکخڕاوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دووشەمە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک نووسی هەشت چالاکی ژینگەپارێزی قۆڵبەستکراو ئەگەری هەیە سزای سێدارەیان بەسەردا بسەپێندرێت.

 

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵ ئەو کەسانە تەنیا پەیوەندیدارە بە چالاکی ژینگەپارێزی و بە تایبەت لێکۆلینەوە کردن لەو ئاژەڵانەی لە ئێران بەرەو لە ناوچوون دەچن بووە. لە دڕێژەدا هاتووە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بێ سنوور نادادپەروەرانە بووە و لە گرتووخانەدا ئازار و شکەنجەیەکی زۆر دراون.

هەشت چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی سام ڕەجەبی، ئەمیر حوسێن خالەقی، هومەن جوکار، سپیدە کاشانی، نیلوفەر بیانی، تاهیر قدیانی، عەبدولرەزا کوهپایە و موراد تەها باز زیاتر لە یەک ساڵە بە شێوەی کاتی لە ڕێکخڕاوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕاگیراون.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سەرەتا تاوانی ئەو کەسانەی سیخوڕی بۆ وڵاتانی بێگانە ڕاگەیاندبوو، بەڵام چەند مانگ دواتر تاوانی "فساد فی الارض"ی بەسەر چەند کەسیاندا سەپاند کە سزای ئەو تاوانە لە سیدارەدانە.